• سەماحەتی حەكیم : قوتابیان بنیاتنەری ئێستا و داهاتوون و پێشخستنیان ئەركێكی نیشتمانییە

    2025/ 02 /25 

    سەماحەتی حەكیم : قوتابیان بنیاتنەری ئێستا و داهاتوون و پێشخستنیان ئەركێكی نیشتمانییە

    بەبۆنەی ڕۆژی قوتابی عێراقی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی جەختی لەسەر گرنگی قوتابی بۆ بنیاتنانی ئێستاو داهاتووی وڵات كرد و ئاماژەی كرد كە ئەوان مەشخەڵ و ڕووناك كەرەوەی وڵات و سامانێكی بن نەهاتوون، بەڕێزیان لە بەیانێكی سەر تۆڕە كۆمەلایەتییەكان گوتی :

    قوتابیان بنیاتنەر و داهاتوو و مەشخەڵ و ڕووناك كەرەوەی وڵات و سامانێكی بن نەهاتوون، چاوەڕێی خێری زۆریان لێدەكەین بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر نیشتمان بەجێ بگەینن، 
    لەڕۆژی قوتابی عێراقی، هەموو لایەنە بەرپرسەكان لە وەزارەت و بەڕێوبەرایەتییەكان و قوتابخانە ئەهلییەكان ئاگادار دەكەمەوە لەوەی كە پێویستە توانای قوتابییە بەهرەمەندەكان بەرەو پێش ببەن و بایەخیان پێ بدەن و هانیان بدەن بۆ ئەوەی دەستكەوتیان هەبێت و خێروخۆشی بۆ ولات بهێنن و لەگەڵ پێشكەوتنی بەرچاوی بواری فێكردنی جیهانی برۆین كە ئێستا زۆر بەرەو پێش چووە.
     

    Related News