سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی تایفەی سائیبەی مەندائی عێراق دەكەوێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز جەبار سەتار ئەلحلو سەرۆكی پێكهاتەی سائیبەی مەندائی لە عێراق لەم دیدارەش باس كاروربار و دۆخی پیكهاتەكە و ڕۆڵی لەكۆمەڵگەی عێراقی كرا.
لەم دیدارە كە بەئامادەبوونی پێكهاتەی سائیبەی مەندائی لە عێراق ئەنجامدرا بەڕێز حەكیم ستایشی ڕۆڵی ئەو پێكهاتەیەی كرد و باسی رۆڵی لە دەوڵەمەند كردنی كۆمەڵگەی عیراقی كرد و بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ ئیدارەی فرەیی لە عێراق و بەگرنگی زانی هەموو پێكهاتەكان بە تەبایی بە یەكەوە ژیان بكەن.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عێراق ئێستا بەدۆخێكی سەقامگیر تێپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، لەسەر ئاستەكتنی ئەمنی و كۆمەلایەتی و سیاسی داواشی كرد بە باشی هەوڵ بدرێت بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییە بۆ هەمیشەیی بگۆڕدرێت و گوتیشی ئەوە بەرپرسیارێتی هەمووانە دەبێتە بیگرنە ئەستۆ وكاری لەسەر بكەن بۆ ئەوەی سەقامگیری بەردەوام بێت و یەكڕیزی نیشتمانی پتەوتر بێت.