سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵیۆزی توركیا دەكەوێت و بانگەشە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەكان و نەهێشتنی توندڕەوی دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز( ئەنیل بۆرا ئینان) باڵیۆزی توركیا لە بەغدا كەوت، لەم دیدارە باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوو لا و پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكەش كرا، جگە لەچەند دۆسێیەك كە مایەی بایەخی هەردوو لایەنە.
لەم چاوپێكەوتنەدا سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بەرپرسیارێتیەكی گەورە بوو پێویستە هەموو هاوپیمان بن لەوڵاتانی ناوچەكە و گوتیشی عێراق ئەزموونێكی دیاری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەیە، هەروەها ڕایگەیاند كە پێشوازی لە هەموو هەولێێك یان ئەركێكی هەرێمی دەكات كە بیەوێت كێشەكانی ناوچەكە چارەسەر بكات، لەسەرووی هەموویان نەهێشتنی تیرۆر و توندڕەویین.
سەماحەتی داوای كرد پرۆتۆكۆل و ڕێكەوتنەكانی هاوبەشی نێوان عێراق و توركیا لەهەموو بوارەكان ئەكتیڤ بكرێت بەتایبەتی دۆسێی ئاو و پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی دووپاتی كردەوە كە ئەو هاوكارییە لە هەموو ڕووەكان سوودی بۆ هەردوو وڵات دەبێت، ڕوونیشی كردەوە كە كە زۆری دەروازەكانی ناردنە دەرەوەی نەوتی عێراقی بەشداری دەكات بەشێوەیەكی ئەرێنی لە پتەوكردنی ئابووری عێراقی.
ئەوەی پەیوەستە بە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، سەماحەتی حەكیم پالپشتی عێراقی دووپات كردەوە بۆ بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە و پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات بەشێوەیەك كە خزمەتی هەردوو وڵاتی دۆست بكات، هەروەها دووپاتی كردەوە كە عێراق ئێستا لە دۆخێكی سەقامگیری ئەمنی وسیاسی و كۆمەلایەتی دایە و ئەوەش هەلێكەبۆ قووڵكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ توركیا لەسەر هەموو ئاستەكاندا.