سەماحەتی حەکیم لەگەڵ شاندی کۆمەڵگەی عێراقی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و جەخت لەسەر گرنگی هەمەچەشنی نەتەوەیی و چۆنیەتی بەهێزکردنی سەقامگیری لە عێراق دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی كۆمەڵگەی عێراقی لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا كرد كە بەسەرۆكایەتی مارتن منە بوو ، كە سەرۆكی كۆمەڵگەی كلدانی ویلایەتی میشیگانی ئەمەریكا بوو.
لەم دیدارە باس لە چەندین كەیسی گرنگ كرا لەوانە دۆخی عێراقییەكانی لە ئەمەریكا دەژین و دۆخی سیاسی عێراق وناوچەكە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە مەسیحییەكان زیادەیەكن بۆ كوالیتی كۆمەڵگای عێراقی و ئاماژەی كرد كە پێویستە ئیدارەدان هەبێت بۆ فرەیی عێراق تا پەیوەندی عێراق و وڵاتانی دەوروبەریش پتەوتربێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق ئێستا لە دۆخێكی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی دەژێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەویش بەهۆی ئەو قوربانییانیە عێراقییەكان بەهەموو پێكهاتەكان پێشكەشیان كردوە، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو دۆخە پێویستی بە كار بەردەوام هەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و گۆڕینی بۆ دۆخێكی بەردەوام، جەختیشی كردەوە كە بەرپرسیارێتی ئەو دەكەوێتە سەر ئەستۆی عێراقییەكان لە ناوەوە و دەرەوە.
سەماحەتی گرنگی ناوەندگیری و هاوسەنگی دووپات كردەوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ كەیسە جیاجیاكاندا و دووپاتی كردەوە كە گرنگە بەرژەوەندی گشتی باڵادەست بكرێت، هەروەها ستایشی عێراقی كرد لە ڕووی مامەڵە كردن لەگەڵ قەیڕانەكان، چ وەك مەرجەعیەتی ئاینی یان حكومەت، هەروەها ستایشی مامەڵەكردنی ڕۆڵەكانی گەلی عێراقیشی كرد لەگەڵ ئەو ڕكابەرییانەدا.
هەروەها شاندەكە ڕێزی خۆیان پیشاندا بۆ ئەركەكانی بەڕێز حەكیم لە پتەوكردنی سەقامگیری و بڵاوكردنەوەی هاوسەنگی لە گۆڕەپانی عێراقی و دووپاتیشیان كردەوە كە پابەندن بە پاڵپشتی عێراق لە هەموو ڕووەكاندا.