سەماحەتی حەكیم لە باكووری بەسرە: پێویستە سەقامگیری بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕین و بەرامبەر ناوچە بەش خوراوەكان دادپەروەر بین
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ قەزای ئەلمەدینە لەباكووری بەسرە و لە میوائنخانەی شێخ حەسەن ئەلروبێعی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە چە كەسایەتییەكی ناوچەكە كەوت و لەوێ پیرۆزبایی لەدایكبوونی ئیمام مەهدی كرد (خوا كاری ئاسان بكات) و ئینجا باسی ڕاپەرینەكەی شەعبانی كرد و دووپاتی كردەوە كە ڕۆڵی زۆری هەبوو لە ڕووخاندنی رژێمی زاڵم و چەسپاندنی هاوكێشەیەكی دیكە كە ئاسوودەیی بۆ عێراق و گەلەكەی هێنا.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عێراق ڕكابەرییە گەورەكانی تێپەڕ كردوە لەڕووی یاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی و گوتیشی كۆمەڵەگەی عێراقی بەیەكەوەژیان و یەكگترنی بۆ گەڕاوەتەوە، رۆژگار دەریخستوە كە تایفیەت تایفیەتی سیاسی بووە ئەوش شتێكی دروست كراو بووە.
سەماحەتی حەكیم گوتیشی چاوپێكەوتن لەنێوان سەركردە سیاسییەكان گرنگی خۆی هەیە و ئاماژەی كرد كە ئەو چاوپێكەوتنانە ئەمرۆ بوونەتە شتێكی ئاسایی بەڵام پێشتر وەك ڕووداوێكی گرنگ لە میدیاكان باسی دەكرا، ئەوەش بەڵگەیە بۆ پێشكەوتنی دۆخی سیاسی وڵات.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردوە كە قۆناغی ئێستا ساتی دەرپڕینە داواشی كرد چیتر نەگەڕێینەوە سەر چوارگۆشەی یەكەم، هەروەها كاربكرێت كە سەقامگیری پارێزراو بێت و بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕدرێت، هەروەها پاڵپشتی هەموو هەوڵەكانی كرد بۆ ئەوەی مافی ناوچەكانی باكووری بەسرە بدەن، لە خزمەتگوزاری و چانسی گەشەپێدان بۆ رۆڵەكانی ناوچەكە تا ئەوێ و پارێزگاكەش بەرەو پێش بچێت.