سەماحەتی حەكیم لە میوانخانەی سادەی بەتات: ڕۆڵی مەرجەعیەت هۆزەكان دووپات دەكاتەوە لە پاراستنی عیراق و چارەسەری كێشەكانی باكووری بەسرە
لە سەردانەكەی بۆ میوانخانەی سادەی بەتات لە میوانخانەی خوالێخۆشبوو فالح بەتات بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی خۆزەكانی باكووری بەسرە كەوت، لەوێ سەماحەتی پیرۆزبایی لەدایكبوونی ئیمامی خاوەن عەسر و زەمانی لێكردن و باسی یادی ڕاپەڕینی شەعبانی كرد كە هاوارێكی گەورە بوو بەرامبەر ڕژێمی زاڵم و بەشداری لە ڕووخانی كرد.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە جووتەی مەرجەعیەت و هۆزەكان ڕۆلێكی سەرەكی
لە پارستنی عێراق و دیاریكردنی ڕێڕەوی كرد و نموونەی بە ئامادەبوونی ئەكتیڤ لە وێستگە مێژووییەكان هێنایەوە، سەرەتا لە شۆڕشی بیست تا ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری داعشی، ئەم فەتوایەی مەرجەعیەتی ئاینیش هات و ئەم شكانەی بۆ سەركەوتن گۆڕی .
هەروەها جەختی لەسەر دروشمە حوسێنییەكان لە پاراستنی ناسنامەی عێراقی كرد و ستایشی خەڵكی بەسرەی كرد لە كاتی میوانداری كردنی 25 جامی كەنداو ئەوەش درێژپێدانی ڕۆحیەتی حوسێنییە.
بەڕێز حەكیم ئاماژەی بە گۆڕانكارییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكان كرد و دووپاتی كردەوە كە گرنگە سەقامگیری وڵات پارێزراو بێت و بایەخی زیاتر بە شارەكانی باكووری بەسرە بدرێت، هەروەها داوای كرد كێشەی زەویە كشتوكاڵییەكان چارەسەر بكرێت، هەروەها ئاماژەی كرد كە نابێت بۆ وەزارەتی نەوت پاوان بكرێت، هەروەها پێویستە سوودە كۆمەلایەتییەكان ئەكتیڤ بكرێن بۆ ئەوەی ژینگە باش بكرێت و پیسی ژینگە نەهێڵدرێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پاڵپشتی كردنی لاوانی عێراقی لە رێگەی دابین كردنی هەلی كار بۆیان و دووپاتی كردەوە كە مامەڵە كردن بەبنەمای نەخێر بۆ سڵ بوون و گەورەكردن گرنگە لەگەڵ ڕاستگۆیی بەرامبەر گەل بەڕاستی ئەو ڕكابەرییانە بۆ ئەوەی بە شیوەیەكی گونجاو مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و دەستكەوتە نیشتمانییەكان بپارێزین و ڕێگا لە هەموو ئەوانەش بگرین كە دەیانەوێت فیتنە و قەیڕان دروست بكەن.