سەماحەتی حەكیم لە قەزای ئەلدیر: پێویستە باكووری بەسرە لەڕووی گەشتیاری بقۆسترێتەوە و دادپەروەری بۆ جوتیاران هەبێت
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ قەزای ئەلدیر لە پارێزگای بەسرە لە میوانخانەی شێخ جۆدە ئەلخلێفاوی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گرنگی ئەو قوربانیانەی باسكرد كە رۆڵەكانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیكاتۆریەت و تیرۆر پێشكەشیان كرد و گوتی ئەوانە و خوێن و فرمێسكەكان مێژووی عێراقی تازەیان نووسیەوە.
سەماحەتی حەكیم دڵخۆشی خۆی بۆ دۆخی ئەرێنی باكووری بەسرە دەربڕی و ئاماژەی كرد بەهۆی ئەو پێگەیەی ئەو ناوچەیە هەیەتی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری گرنگی گەورەی دەبێت و دەكرێت ببێتە شوێنێكی گەشتیاری، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێشكەوتنی بەسرە و شارەكانی دیكە بەڵگەیەكی ڕوونە لەسەر چاكبوونەوەی عێراق و پێشكەوتنی لەهەموو بوارەكان.
سەماحەتی داوای كرد سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی پارێرزراو بێت و كار لەسەر كەڵەكە بوونی دەستكەوتەكان بكرێت بەشێوەیەك كە پێگەی عێراق لەڕووی ناوخۆی و دەرەكی پتەوتر بكات.
سەبارەت بە كەرتی بازرگانی سەماحەتی حەكیم داویا كرد دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ جوتیاران بكرێت لەڕێگەی زەمینە خۆشكردن بۆ كشتوكاڵ و چاندنی زەویەكان و دووپاتیشی كردەوە كە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و دابینكردنی هەلی كار بۆ لاوانی باكووری بەسرە گرنگە بۆ زامن كردنی داهاتوویان.