• سەماحەتی حەكیم چاوی بە خێزانی شەهیدانی باكووری بەسەرە كەوت و ستایشی قوربانیدانەكانی كردن

    2025/ 02 /20 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە خێزانی شەهیدانی باكووری بەسەرە كەوت و ستایشی قوربانیدانەكانی كردن

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ باكووری پارێزگای بەسرە، بەڕێز  عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی  هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك خانەوادەی شەهیدان لە حوسێنیەی خوالێخۆشبوو شێخ ئەبو هاجەر ئەلوبێعی لەوێ دووپاتی كردەوە كە شەهد بوون شانازی و تاجینەیەكە بۆ خانەوادەكەی و كەس و كاری  و هۆزو پارێزگاكەشی .

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە خانەوادەی ئیمام سەید محسن ئەلحەكیم(نهێنی پارێزراو بێت) یەكێك بوو لەو خانەوادانەی كاروانێك شەهیدی پێشكەش كرد و جەختیشی كردەوە كە ئەو قوربانییانە كۆڵەكەی سەرەكی بوو بۆ ئەوەی عێراق بەم رۆژە بگات كە ئەمرۆ تێیدایە لەڕووی سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەدا.

    بەڕێز حەكیم ستایشی دۆخی بنیاتنان و پێشكەوتنی پارێزگای بەسرەی كرد و داوای كرد بایەخ بەشارەكانی دیكەش بدرێت و پێشكەوتن بەدی بكرێت و ببێتە سومبلێك بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان هەر وەك سومبلی شەهیدبوون و قوربانی دان بوو.

    Related News