سەماحەتی حەكیم لەسەردانی سەركردایەتی عەمەلیاتی حەشدی شەعبی لەبەسرە گرنگی ڕكابەرییەكان و هەلەكان دووپات دەكاتەوە
لەچوارچێوەی گەشتەكە بۆ پارێزگای بەسرە بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی بارەگای سەركردایەتی عەمەلیاتی حەشدی شەبی كرد و لەوێ چاوی كەوت بە كۆمەڵێك سەركردە و سەرباز و پیرۆزبایی رۆژبوونی ئیمامە پاكەكانی لە هەمووان كرد.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە هەر ڕكابەرییەك چانسێكی لەگەڵدایە، لێرەش نموونەی بە ڕكابەری داعش هێنا كاتێك مەرجەعیەتی باڵای ئاینی فەیتوای كرد و حەشدی شەعبی دامەزرا ئەوەش بۆ پاراستنی عێراق و پاراستن سیستەمی سیاسی و ڕوونیشی كردەوە كە ئەو ڕكابەرییانە دووبارە دەبنەوە بەدرێژایی زەمان و هەروەها چانسەكانیش وا دەكات كە گەل سەركەوێت و دۆخی باش بێت.
سەماحەتی حەكیم لە كۆتایی داوای كرد واز لە نیگەرانی بهێنن وێرای قوربانییەكان و دووپاتی كردەوە كە مێژوو بەپێی سەركەوتنەكان و شكانەكان و شكستەكان بەڕێوە دەڕوات وباسی سەركردە شەهیدەكانی كرد ك. رۆحی خۆیان بۆ بەرگری لە نیشتمان بەخت كرد.