سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی بودەراج دەكەوێت و سیتاشی ڕۆڵیان لەبنیاتنانی عێراق دەكات
لەمیانەی سەردانەكەی لە میوانخانەی جەنابی شێخ ئەلدوبێسی و میوانخانەكانی هۆزی بودەراجی دێرین، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكە كەوت و باسی مێژووی هاوبەشی لەگەڵ ئەوان لە بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و بەشداری كردن لە بنیاتنانی عێراق و داڕشتنی دەستوور و چەسپانی ڕژێمی سیاسی.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە قوربانییەكانی هۆزی بودەراج شایتحاڵێكی زیندووە لەسەر كاروانی خەبات ئاماژەشی كرد كە خوێنی شەهیدان ڕێگای خۆشكرد بۆ ئەوەی عێراق بنیات بنێن و پارێزگاری لە پرۆژەی نیشتمانی بكەن، هەروەها ستایشی ئەو پێشكەوتنەی كرد كە عێراق لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی بخۆیەو بینیوە، لەگەل پێشكەوتنێكی بەرچاو لە دۆسێی خزمەتگوزاری وێرای ئەوەی كە پێویستی بە كار و ئەركی زیاترە بۆ ئەوەی خواستەكان بهێننە دی.
سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو پێشكەوتن و گەشەپێدانەی كرد كە لەڕووی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری لە پاریزگای بەسرە و پارێزگاكانی دیكە هەیە و جەختیشی لەسەر پاراستنی ئەو دەستكەوتە نیشتمانییانە بكات، هەروەها ستایشی جێگری و خۆڕاگری ڕۆڵەكانی عێراقی كرد لەهەر هەولێك كە بیەوێت ئەو دۆخە تێك بدات و شەقامی عێراقی بشڵەژێنێت، هەروەها بەرپرسیارێتی پاراستنی دەستكەوتە نیشتمانییەكان و سەقامگیرییە.