سەماحەتی حەكیم گرنگی وەفاداری بۆ بەسرە دووپات دەكاتەوە و داوای بڵاوكردنەوەی دادپەروەری و ویژدان دەكات
لەمیانەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای بەسرە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لە سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ، لەم دیدارە بەڕێزیان لە گوتەیەكدا باسی پێگەی بەسرەی كرد لای شەهید میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) باسی یەكەمین وێستگەی كرد كاتێك هاتەوە عێرائەق دووپاتیشی كردەوە گرنگی وەفاداری بۆ شاری بەسرە، هەروەها پیرۆزبایی لەدایك بوونی ئیمامی ئەلحجەی كرد (خودا كاری ئاسان بكات) و سەماحەتی دەركەوتنی بە بەوە بەستەوە كە دەبێت دادپەروەری و ویژدان لەژێر سێبەری سوپا و لیوای ئەودا.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەنجامدانی چاكسازی كۆمەڵگادا و بەهەند وەرگرتنی بیروڕای كۆمەڵگا، گوتیشی ئەوە سەرەتای چاككردنی كۆمەڵگەیە كە پێویستە لە چاككردنی خۆمان دەست پێبكات، بۆیە با وەرزی عیباجەت بقۆزینەوە .
سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە مێژووی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی شەرەف مەندانەیە و بە درێژەدان بە سەركردەكان و دەستگرتن بە بنەمای هاوسەنگی و ناوەندگیری گوتیشی ناساندنی ئەم پڕۆژەیە بەسە بۆ ئەوەی شێواوی لەسەر لابدات و جەختیشی كردەوە لەسەر قۆستنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئامادەبوونی مەیدانی لەگەڵ گرنگی تەبایی ناوخۆیی و یەكگرتن و وازهێنان لە دناكۆكی و دووبەرەكی و هەستیاری.
بەڕێز حەكیم ئاماژەی كرد كە ناوەندگیری و هاوسەنگی بنەمای دروستە بۆ بنیاتنانی عیراق هەروەها ئاماژەی كرد كە ناساندنی ئەو پرۆژەیە بە خەڵكی و وەرگرتنی و كارپێكردنی گرنگە، پرۆژەی حیكمە سەرپەرشتی لاوان دەكات و بەرگریان لێدەكات و دۆخیان باشتر دەكات، چونكە لاوان لەسەرووی كارەكانی كۆمەڵگەن، هەمیشە پیاوە پیرەكان خەمیان ئەوەیە رۆلەكانیان بەڕێوە ببەن و چانسی كاریان بۆ دابین بكەن.
لەكۆتایی سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە بوار و پانتایی زیاتر بە كەسەكان و تواناكان بدرێت و خزمەتگوزاری ببێتە جێی بایەخی سەرەكی كە ئەوەش هەمیشە فەلسەفەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بووە.