سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكانی بەسرە دەكەوێت و دووپات دەكاتەوە كە گرنگە سەقامگیری پارێزراو بێت و گەشەپێدانیش پتەوتر بكرێت
بەڕێزعەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بوو بەمیوانی میوانخانەی شێخ كازم عەبدوڵڵا یاسین دهێش، لەوێ چاوی كەوت بە كۆمەڵەك شێخ و پیاوە دیارەكانی بەسرەی فەیحا لەوێ باسی پەیوەندییە بەتینەكەی ئەوانی لەگەڵ شێخەكانی بەسرە لە وێستگە گرنگەكانی مێژووی عێراق كردبوو.
هەروەها پیرۆزبایی لە یادی رۆژبوونی ئیمامەكانی ئەهلی بەیت (سڵاوی لێ بێت) و یادی ڕاپەرێنە شەعبانیەكەی كرد، ستایشی هێوری و سەقامگیری بەسرەی كرد، لەگەڵ ڕۆڵی هۆزە ڕەسەنەكان و بۆ چەسپاندنی ئەمن و ئاسایش ، شانبەشانی هێزە ئەمنییەكان و هیوای خواست بەسرە پێشكەوتن و گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت،.بەشێوەیەك كە لەگەڵ پێگە و مێژووی شارەكە بگونجێت.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە عێراق ئێستا وەك پەناگەیەكە بۆ گەلانی ناوچەكە لە بەهۆی ئەو سەقامگیرییەی هەیەتی و بەهۆی پێگەی عێراق لەناوچەكە كە بەرو پێش چووە، سەماحەتی داواشی كرد كەرتی كەرتی كشتوكاڵی پێش بخرێت و پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی بكرێت لە ناردنە دەرەوەی زیانبەخش، هەروەها بە باشی زانی كە ئامێری مۆدێرن لە كشتوكاڵ و ئاودێری بەكار بهێنرێت پالپشتی بەرهەمی ناوخۆیی و ئابووری نیشتمانی بكرێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم گرنگی یەكڕیزی و كاری هاوبەشی نێوان هۆزەكان و حكومەت و كۆمەڵگا كرد بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دەستكەوتە نیشتمانییەكان بكرێت، هەروەها ڕۆیشتن بەرەو پێشەوە بۆ پێشكەوتن و سەقامگیری بەسرە بەشێوەیەكی تایبەت و عێراق بەشێوەیەكی گشتی.