• سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكانی بەسرە لەسەفوان دەكەوێت و دووپاتی كردەوە كە گرنگە بایەخ بە پارێزگاكە و پتەوكردنی یەكگرتنی بدرێت

    2025/ 02 /19 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكانی بەسرە لەسەفوان دەكەوێت و دووپاتی كردەوە كە گرنگە بایەخ بە پارێزگاكە و پتەوكردنی یەكگرتنی بدرێت

    لەمیانەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای بەسرە، بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بوو بە مێوانی میوانخانەی شێخ محەمەد كازم ئەلزرنیخ ئەلجۆرانی لە قەزای سەفوان ، لەم دیدارە سەماحەتی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوی دیارەكانی پارێزگاكە و ئەویش بە ئامادەبوونی پارێزگای بەسەرە بەڕێز ئەسعەد عیدانی .

    لەم چاوپێكەوتنەدا، سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە ئامادەبوان كرد بەبۆنەی رۆژبوونی ئیمامە پاكەكان (سڵاویان لێ بێت) ئاماژەی بە بیرۆكەی ئەلموخلیس كرد كە ئیمام مەهدی (خودا كاری ئاسان بكات) بەرجەستەی كردوە ئەوەش بیرۆكەیەكی مرۆییە زۆربەی عەقیدە و بڕوایەكان تێیدا بەیەك دەگەن، هەروەها باسی ڕاپەرینەكەی شەعبانی كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەو داستانە كۆڵەكە و بنەمای ڕژێمی دیكتاتۆری هەژاند، لێرە چەندین قوربانی درا و ڕۆڵەكانی عێراق و لاوەكان زۆریان لەسێدارە دران و چەندینیان بەشێوەیەكی دڕندانە كوژران و ڕەوانەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان كران.

    سەماحەتی حەكیم باسی ڕۆڵی شەهید میحراب ئایەتوڵلا سەید محەمەد باقر ئەلحەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) كرد كە هەمیشە گەشبین بوو وێرای ئەو سەركوتكردنەی ڕووبەڕووی ڕاپەڕینەكە هاتەوە، گوتیشی ئەوە سنووری ترسی عێراقییەكانی شكاند و ئەو سروشتەی ئێستای دروست كرد، هەروەعا جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بەدۆكۆمێنت كردنی ڕووداوەكانی ڕاپەرینەكە و شەهیدانی و هێماكانی و ناساندنی بە نەوەكانی داهاتوو.

    سەبارەت بە واقیعی بەسرە سەماحەتی ئاماژەی بە گەشەسەندن و پێشكەوتنی شارستانی کرد کە پارێزگاکە بەخۆیەوە بینیوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەسرە شایەنی گرنگی و خزمەتی زیاترە و داوای پاڵپشتی كردنی جووتیاران و پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی و پێدانی مافی سوود وەرگرتن لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناو ناوچەکانی گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت بە هاوڵاتیان کرد و جەختی لەسەر گرنگی بەکارهێنانی كەرستە مۆدێرنەکانی دەرهێنانی نەوت کردەوە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی سەرچاوەکان و کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکان لەسەر ژیانی دانیشتووان.

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە عێراق بەهەنگاوی گەورە بەرەو پێش هەنگاو دەنێت، داواشی كرد یەكگربن و بە دانایی مامەڵە لەگەڵ ڕكابەرییەكانی ئێستا بكەن و بە باشی گوتاری میدیایی هەڵسەنگێنن بۆ زامنی سەقامگیری وڵات.

    سەبارەت بە دۆخی هەرێمی، سەماحەتی حەكیم باسی ڕووداوەكانی سووریا و ناوچەكەی كرد و گوتی پێویستی بە یەك هەلوێستی نیشتمانی و مامەڵەیەكی دانایانە هەیە، ئاماژەشی كرد كە ڕكابەرییەكان زۆر جار چانسی گەورەی تێدا بەدی دەكرێت گەر سوودی لێوەربگیرێت، هەروەها ستایشی ڕۆڵی مەرجەعیەی ئاینی باڵای كرد  و گوتیشی حكومەتی عێراقی و هێزە سیاسییەكان و چالاكییە كۆمەڵایەتیەكان پێویستە سەقامگیری عێراق و پێگەی بپارێزن.
    لەكۆتایی سەردانەكەی ، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە بەیەك ڕۆح كار بكرێت بۆ ئەوەی سەقامگیری و پێشكەوتن بەرەو پێش بچێت، دووپاتیشی كردەوە كە پابەندن بە پالپشتی كردنی كەیسەكانی بەسرە و كەس و كاری و كاركردن بۆ گەیاندنی دەنگیان بە لایەنی بەرپرس.

    Related News