• سەماحەتی حەكیم سەردانی زانكۆی بەسرە بۆ نەوت و غاز دەكات و گرنگی پێشخستنی كەرتی نەوت و سوود وەرگرتن لە سامانەكان دووپات دەكاتەوە

    2025/ 02 /19 

    سەماحەتی حەكیم سەردانی زانكۆی بەسرە بۆ نەوت و غاز دەكات و گرنگی پێشخستنی كەرتی نەوت و سوود وەرگرتن لە سامانەكان دووپات دەكاتەوە

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای بەسرە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی زانكۆی بەسرەی بۆ نەوت و غاز كرد و لەوێ چاوی كەوت بە بەڕێز دكتۆر محەمەد هەلیل ئەلكەعبی و چەندین ڕاگری زانۆكان كەوت، سەماحەتی ستایشی ڕۆڵی زانكۆی لە پێشخستنی پیشەسازی نەوتی و پێویستی ڕۆیشتن لەگەڵ پێشكەوتنی ئێستای ولاتانی نەوتی بە گرنگ وەسفكرد.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە بەدی هێنانی ئەو خواستە پێویستی بە تەركیزی كادیری مرۆیی هەیە و ئاماژەی كرد كە پارێزگای بەسرە خاكی كشتوكاڵی بە پیتی زۆرە بەڵام زۆرینەی موڵكیەتیان بۆ وەزارەتی نەوت دەگەڕێتەوە، ئەوەش پێویستی بەوەیە هاوسەنگییەك هەبێت لە پێداویستی هاوڵاتیان و پێداویستی پیشەسازی نەوتی.

    سەماحەتی حەكیم داوای كرد پشت بە تەكنەلۆژیای تازە ببەستن بۆ ئەوەی نەوت دەربهێنن، بەشێوەیەك كە خەڵكی بتوانن بێ كێشە ژیانی رۆژانە بەسەر ببەن بێ ئەوەی چالاكییە نەوتییەكان كاریگەری لەسەر هەبن، جەختیشی كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكان لەگەڵ كۆمانیا نەوتییەكان لەوانەی لە پارێزگاكە كار دەكەن، بەتایبەتی سەبارەت بە دابین كردنی هەلی كار بۆ خەڵكی بێكاری شارەكە، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە پەیمانگاكانی مەشق و ڕاهێنان ئەكتیڤ بن بۆ پێگەیاندنی كادیری بەتوانا تا ئەو كەرتە زیاتر زیندوو بكرێتەوە.
    سەماحەتی حەكیم گوتیشی بەسرە زۆر پێشكەشی عێراق دەكات، بۆیە پێویستە لەبەر ئەوەش پاداشت بكرێتەوە و بەرپرسیارێتی پێشخستنی پیشەسازی نەوتیشی خستە ئەستۆی زانكۆی نەوت و غای بەسرە بێ ئەوەی وەبەرهێنانی دەرەكی لەم ڕووانگەیە فەرامۆش بكرێت.
    لەچوارچێوەی پتەوكردنی كەرتی وزە سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە كە پێویستە غازی سروشتی و پرۆسەی سووتاندن ڕابگیرێت، ئاماژەشی كرد كە بەسرە هەموو شتێكی تێدا هەیە بۆ ئەوەی ببێتە سومبلێكی ئابووری لە ناوچەكە لەڕێگەی سوود وەرگرتن لەو سامانە و گۆڕینی بۆ سەرچاویەكی وەبەرهێنان و ناردنە دەرەوە.
    لەكۆتایی سەردانەكەی سەماحەتی حەكیم پالپشتی خۆی بۆ زانكۆیەكە دووپات كردەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی دووپاتیشی كردەوە كە رۆڵی ئابووری نیشتمانی و كەرتی نەوتی غاز لە عێراق گرنگە زیاتر پێشبخرێت.

    Related News