سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەركردە نێوخۆییەكانی بەسرە دەكەوێت و گرنگی گەشەپێدانی پارێزگاكە و پتەوكردنی سەقامگیری دووپات دەكاتەوە
لەدەستپێكی سەردانەكەی بۆ شاری بەسرە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە و بەڕێز خەلەف بەدران سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكە كەوت، لەم دیدارە چەندین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا و بەرپرسی ئەمنی و سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان و بەڕێوەبەری دەزگا خزمەتگوزارییەكان ئامادەبوون.
لەم دیدارە بەڕێز حەكیم پیرۆزبایی لە ئامادەبووان كرد بە بۆنەی یادەكانی لەدایك بوونە كانی ئەهلی بەیتی پیرۆز (سڵاویان لێ بێت) و بەبۆنەی یادی ڕاپەرینی شەعبانی و گوتی ئەمە وێستگەیەكی گرنگ بوو بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆری لە دواتردا.
سەماحەتی ئاماژەی بۆ پێگەی ستراتیژی بەسرە كرد بەهۆی ئەو پێگە جوگرافیەی هەیەتی و بەهۆی كاریگەری لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكی جگە لە رۆڵی شارستانێتی رۆڵی ئابووری و كۆمەلاەتی و خێڵەكی ئەوەش وایكردوە ببێتە سومبلێكی بچووككراوی عێراق، هەروەها هەروەها ستایشی كەسایەتییەكانی بەسرەی كرد كە بەشدارییان كرد لە بنیاتنانی دەولەتی عیراقی تازە و دانتنی دەستووری ولات و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە کە بەسرە گەشەسەندنی بەرچاوی شارستانی و گەشەسەندنی بەخۆوە دەبینێت و داوای پاراستنی دەستکەوتەکانی کرد و هەوڵ دەدات لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەپێدان بگونجێت. هەروەها ستایشی ئاسایش و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی پارێزگاکەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە سەقامگیریی سیاسی لەو پارێزگایەدا هۆكارێكی گرنگە بۆ پاڵپشتیکردنی چەرخی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە.
سەبارەت بە ئەنجوومەنی پارێزگاکان جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان لە بنەڕەتدا دامەزراوەی خزمەتگوزارین و دەبێت دوور بکەونەوە لە ململانێی سیاسی و ئاماژەی بەوەدا کە گرنگترین دەستکەوتەکانی گەشەپێدان لە ئەنجامی هەوڵەکانی حکومەتە خۆجێییەکانە سەرەڕای ئەوەی كە تەواوی ئەو دەسەڵاتە دەستووریانەی کە لە سیستەمی لامەرکەزیدا پەسەند کراوە پێی نەدراوە.
لە ڕووی ئابووریشەوە، بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر پێویستی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کردەوە و پشت نەبەستن بە نەوت و نرخە ناجێگیرەکانی و داوای جوڵاندنی کەرتەکانی بەرهەمهێنان وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیا کرد. جەختی لەسەر گرنگی پڕۆژەی بەندەری فاو و ڕێگای گەشەپێدان و وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی دەریا کردەوە و داوای دادپەروەری لە بەسرە و چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی ژینگەی بەسرە کرد و دەستپێشخەری "بەسرە پایتەختی ئابووری عێراقە" چالاک کرد، هەروەها ئاماژه ی به ڕۆڵی ئیجابی پاڵه وانێتی 25 ی که نداو کرد له تیشک خستنه سه ر ڕوخساری شارستانی پارێزگا و خەڵكەكەی لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەو پاڵەوانێتییە.
لەڕووی گەشپێدانی مرۆیی، سەماحەتی حەكیم داوای كرد تەكنەلۆژیای تازە و وەبەرهێنان و سوود وەرگرتن لە بەهرەمەندەكان پەیڕەو بكرێت لەڕیگەی مەشق پێكردنیان و بۆ ئەمەش پێویستە ئینستوتەكانی مەشق ئەكتیڤ بكرێن، لەگەڵ پتەوكردنی هاوبەشی لە نێوان كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی لەبەر ئەوەی ڕلی كاریگەریان هەیە لە بەدی هێنانی گەشەپێدان، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر دەركردنی یاسای توند بۆ نەهێشتنی مادەی هۆشبەر و بلاوكردنەوەی هۆشیاری لە مەترسیەكانی لەم بارەیەوە لەگەڵ جیاكردنەوەی كەسی بازرگان و كەسی بەكارهێنەر، لەگەڵ چارەكردنی كێشەی كۆمەلایەتی دیكەش.
لەكۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی حەكیم گەشبینی خۆی بۆ دۆخی بەسرە دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی هەموو هەوڵەكان دەكات بۆ پێشوەچوونی زیاتر كە شایستەی پێگەی ئابووری و مرۆیی ئەم شارە بێت.