• سەماحەتی حەكیم جەخت لە گرنگی پارەداركردنی لاوان دەكات بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگە و بەدی هێنانی گەشپێدانی بەردەوام

    2025/ 02 /15 

    سەماحەتی حەكیم جەخت لە گرنگی پارەداركردنی لاوان دەكات بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگە و بەدی هێنانی گەشپێدانی بەردەوام

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەمیانەی دیداری  كۆمەڵێك سەركردەی نووسینگەی ناوەندی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە ئەو ئەركەی نووسینگەكە لەم ماوە كورتە ئەنجامی داوە گرنگی هەیە ە ستایشی كاری مەیدانی نووسینگەكەی كرد بۆ پەیوەندی كردن بە كۆمەڵگە و بەكارهێنانی شێوازی مۆدێرن لە گەیشتن و پەیوەندیكردن بەلاوان.

    لەم ڕووەوە لە گوتەیەكدا بەڕێز حەكیم بانگەشەی بۆ سەیركردنی ڕێژەی توێژی لاوان كرد لە كۆمەڵگای عێراقی و گوتی ئەو چینە چانس و ڕكابەرییان لە یەك ساتدا هەیە، بۆیە پێویستە تواناكانیان بقۆزینەوە، تا بۆ خزمەتكردنی میللەت كاریگەر و ئەكتیڤ بن، هەروەها ئاماژەی كرد كە رەوتی حیكمەی نیشتمانی نموونەیەكی نایابی لەم ڕووەوە پێشكەش كردوە، ئەویش بە پشت بەستن بە چینی لاوان لە دەزگا ڕەوتییەكان بەتایبەتی لە مەكتەبی سیاسی و تەنفیزیدا، ئەوەش وایكردوە ڕەوتەكە زۆر لاوانە دەركەوێت .

    سەماحەتی حەکیم جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی ڕاهێنان و گەشەپێدان و هاوتابوون لەگەڵ ڕووداو و پێشکەوتنەکان کردەوە بۆ ئەوەی هێزەكانی لاوانی ناو بزووتنەوەکە زیاتر بتوانن چارەسەری کاریگەر و داهێنەرانە پێشکەش بکەن، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە خزمەتکردنی خەڵک هێشتا دروشمێکی باڵای بزووتنەوەی ڕەوتی حیكمەیە  و داوای لە هەمووان كرد بە هەموو توانایەکەوە کار بکەن و لە دەرەوەی چوارچێوە بیربکەنەوە بۆ بەدیهێنانی ئەم خزمەتكردنە.

    سەبارەت بەدۆخی ئابووری، بەڕێز عەمار حەكیم باسی مەینەتییەكانی عێراقی كرد بە تەها پشت بەستن بە نەوت كە تاكە سەرچاوەی باشی داهاتە لە عێراق و گوتی پێویستە كەرەتەكانی دیكە ئەكتیڤ بكرێت وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیای نوێ بۆ ئەوەی عیراق چانسی گەوەرتری هەبێت لەو ڕووانە بۆ ئەوەی ئابووری وڵات بەرەو پێش بچێت و گەشەسەندنی بەردەوامیش دروست بێت.

    Related News