سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە شاندێكی بەڵێندەرانی عێراق و گرنگی فرەكردنی ئابووری عێراقی دووپات كردەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی یەكێتی بەڵێندەرانی عێراقی كرد كە بەسەرۆكایەتی بەڕیز عەلی سەنافی بوو، لەم دیدارە باس لە كاری یەكێتیەكە و تەگەرەكانی ڕووبەڕووی كاری بەڵێندەرایەتی دەبێتەوە لە عێراق كرا.
لەم دیدارە بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە عێراق پێویستە لەقۆناغی وڵاتی تاكە داهات و كرێنشین ڕزگاری بێت و ببێتە وڵاتێك كە ئابووری فرە بێت و پشت بە كەرتەكانی دیكەش ببەستێت وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا.
سەماحەتی بانگشەی كرد بۆ ئەوەی ماف و شایستەكانی بەڵیندەران بدرێت و ئەوەشی وەك شایستەی جوتیاران وەسفكرد و ڕوونی كردەوە كە ئەو شایستانە هەنگاوێكی گرنگە بۆ دابین كردنی هەلی كار و كەمكردنەوەی بێكاری،ئەوەش فشاری سەر حكومەت كەمتر دەكاتەوە.
لەكۆتایی، بەڕێزیان جەختی كردەوە لەسەر پاڵپشتی كردنی كەرتی بەڵێندەرایەتی لەڕێگەی چارەسەركردنی تەگەرە دارایی و ئیداریەكانی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئەوەش چەرخی ئابووری وڵات بەرەو پێش دەبات و هەلی كار بۆ لاوانی عێراق دابین بكرێت.