سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵیۆزی تازەی كوێت دەكەوێت و جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان دەكاتەوە
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز حەسەن محەمەد ئەلزەمان باڵیۆزی تازەی كوێت لە عێراق، لەم دیدارە دوای ئاڵوگۆركردنی پیرۆزبایی و هیواكان بەڕێز حەكیم هیوای سەركەوتنی باڵیۆزی تازەی كوێت خواست كە وەك سەرۆكی نێردەی وڵاتەكەی لە عێراق دیاری كراوە.
سەماحەتی حەكیم ستایشی گرنگی پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و كوێتی كرد لەسەر ئاستە جیا جیاكان و دووپاتی كردەوە كە عێراق ئێستا لەدۆخێكی سەقامگیری نائاسایی تێپەڕ دەبێت لەڕووی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی، هەروەها پاڵپشتی تەواوی حكومەتی عێراقی دووپات كردەوە لەسەر ئاستی گەشپێدان و خزمەتگوزاریدا، گوتیشی پێویستە ئەركەكان بەردەوام بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان بە یەكگرییەكی زیاتر و یەكڕیزی تەواو لە نێوان ڕۆڵەكانی گەلی عێراقی.
سەبارەت بە دۆخی هەرێمی سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە هەمیشە سەقامگیری ناوچەكە بە سەقامگیری عێراقەوە بەندە، دووپاتیشی كردەوە كە هاوكاری هاوبەش لەنێوان وڵاتان گرنگە بۆ بەدی هێنانی ئەمن و گەشەپێدانی بەردەوام.