• سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا كەوت و بۆچوونیان سەبارەت بەچەند دۆسێیەكی نیشتمانی گرنگ ئاڵوگۆڕ كرد

    2025/ 02 /08 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا كەوت و بۆچوونیان سەبارەت بەچەند دۆسێیەكی نیشتمانی گرنگ ئاڵوگۆڕ كرد

    لەمیانەی پتەوكردنی ڕیزەكان و هەڵوێستی نیشتمانی و پتەوكردنی ئامادەباشی ئەمنی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی  چاوی كەوت بە بەڕێز نوری ئەلمالكی سەرۆكی هاوپەیمانیتی دەوڵەتی یاسا بە ئامادەبوونی بەرێز موحسن مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و بەڕێز سەرۆكی كوتلەی نەهجی نیشتمانی عەبدولسادە ئەلفریچی و هەروەها لەگەڵ ئەمینداری چوارچێوەی هەماهەنگی دكتۆر عەباس عامری.

    لەم دیدارە باس لە چەندین دۆسێی نیشتمانی گرنگ كرا، هەروەها بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ كرا لەسەر چۆنیەتی پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبووەوەی ئەو ڕكابەرییانەی عێراق لەچەندین ڕوونگە پێیدا تێپەڕ دەبێت، سەرجەم ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە كۆك بوون لەسەر باشكردنی هەماهەنگی و كاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕكابەرییە ئەمنییەكان، لەگەڵ ئەوەش تەواو كردنی ئەركەكان بۆ نەهێشتنی خانەكانی تیرۆر لە شوێنە دوور دەستەكان و بیابانەكاندا، هەروەها ئامادەباشی سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەرەشەیەك لە داهاتوودا.
    هەروەها باسی گرنگی ڕێڕەوی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان كرا، لەگەڵ دووپاتكردنەوە لەسەر پێویستی ئەنجامدانی پڕۆژەكان بەشێوەیەك كە خزمەتی هاوڵاتیان بكات و پەیوەندی هاوڵاتیش لەگەڵ دەزگا حكومییەكان پتەو دەكات، ئەوەش دەبێتە هۆكار بۆ باشكردنی دۆخی سەرجەم پارێزگاكان.

    لەلایەكی دیكەوە، دووپات كرایەوە كە پێویستە حكومەتە نێوخۆییەكان دەستەلاتیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان بگێڕێت دوور لە ململانێی سیاسی بۆ زامن كردنی جێبەجێكردنی بەرنامەی گەشەپێدان بۆ بەدی هێنانی خواستەكانی گەلی عێراقی.
    ئەم دیدارە لەكاتێكی هەستیار هاتوە، هێزە نیشتمانییەكان كار لەسەر پتەوكردنی سەقامگیری ناوخۆیی و دۆخی عێراقیش لەسەرئاستی هەرێمی ونێودەوڵەتی پتەوتر بكات.

    Related News