سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی دیوانی وەقفی سونی دەكەوێت و پێشهاتە نیشتمانییەكان و ڕۆلی دامودەزگا ئاینییەكان تاوتوێ دەكەن
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز مشعان ئەلجبووری كەوت كە سەرۆكی وەقفی ئەهلی سوننەیە، لەم دیدارەش باس لە پێشهاتەكانی دۆخی گشتی و شایستە داهاتووەكان كرا لەگەڵ تیشك خستنە سەر رۆڵی دامودەزگا ئاینییەكان لە قۆناغی داهاتوو.
لەم دیدارە، سەماحەتی حەكیم بەگرنگی زانی گوتاری ئاینی یەك بخات و ئامێرەكانی بەردەستی بەشێوەیەك ڕێك بخات كە لەگەڵ پێشهاتەكانی قۆناغی ئێستا بگونجێنێت، جەختیشی كردەوە كە پێویستە كەش و هەوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بقۆسترێتەوە بۆ ئەوەی یەكڕیزی نیشتمانی و یەكگرتن لەنێوان ڕۆڵەكانی گەلی عێراق پتەوتر بێت.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە تەواوكاری لەنێوان دامودەزگا ئاینییەكان گرنگی خۆی هەیە، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە هاوكاری لەنێوان وەقفی شیعی و وەقفەكانی دیكە هەبێت بەشێوەیەك كە لە بەرژەوەندی سەقامگیری ئاینی و كۆمەڵایەتی وڵاتدایە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئامادەباشی ئەمنی و سەربازی هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان و زامنكردنی ئەمن و سەلامەتی هاوڵاتیان لەسەرتاپای عێراقدا.