• سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی لێدوانەكانی سەرۆكی حكومەتی قەوارەی ئیسرائیلی دەكات و داوای پاڵپشتی كردنی گەلی فەلەستینی دەكات

    2025/ 02 /09 

    سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی لێدوانەكانی سەرۆكی حكومەتی قەوارەی ئیسرائیلی دەكات و داوای پاڵپشتی كردنی گەلی فەلەستینی دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەتوندی سەركۆنەی ئەو لێداوانەی ئەم دواییەی سەرۆكی حكومەتی قەوارەی ئیسرائیلی كرد كە داوا دەكات دەوڵەتی فەلەستینی لەسەر خاكی سعوودییە دابمەزرێنرێت، یان لەدەولەتی عەرەبی دیكەدا، بەڕێزیان گوتی ئەو لێدوانانە دەمارگیرن و پێشێلكاریەكی ڕوونی سەرجەم ڕێكەوتنە نێودەوڵەتییەكانە.

    لەم ڕووەوە سەماحەتی حەكیم هانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و مرۆیی دا لەگەڵ ڕێكخراوی كۆنگرەی ئیسلامی و زانكۆی ولاتانی عەرەبی كە پالپشتی گەلی فەلەستینی زوڵم لێكراو بكەن لەم مەینەتییە و كار بكەن بۆ ئەوەی ئەو پلانانە پووچەڵ بكەنەوە كە ئامتنجیان هەرەشە لێكردنی دۆخی ئەمن و سەقامگیری ناوچەكەیە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە یەگڕیزی هەبێت دژ بەو لێدوان و پرۆژە ترسناكانە و داواشی كرد كە هەموو ئازادەكانی جیهان هەوڵی خۆیان بدەن بۆ پالپشتی كەیسی فەلەستینی و پووچەڵ كردنەوەی هەموو ئەو هەوڵانەی دەیەوێت مافی فەلەستینییەكان زەت بكات.

    Related News