سەماحەتی حەكیم داوای هاوپەیمانێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا دەكات بۆ سەركەوتنی كاری ئەنجومەنەكە لە پێشكەش كردنی خزمەگوزاری بۆ هاوڵاتی بەغدادی
بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز عەمار حەمدانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا كرد، بەڕێز حەكیم پیرۆزبایی لە حەمدانی كرد بەبۆنەی وەرگرتنەوەی متمانەی ئەندامانی ئەنجومەن و داوای هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی لێكردن لەهەموو لایەنەكان بێ دوور خستنەوەی هیچ لایەنێك تا كاری ئەنجومەنەكە و سەركەوتنی زامن بكرێت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتی بەغدادی.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێیوستی كاملبوون لەنێوان ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگار و ئەمانەی بەغدا و دامودەزگاكانی دیكەی دەوڵەت، دووپاتیشی كردەوە كە خزمەتگوزارییەكان لەپێشینەی كارەكان دێت بۆ هاوڵاتیان و ڕێڕەوی حكومەتیش، هەروەها هۆشداری دا لەسەر ململانێ و ڕكابەری سیاسی و ئاماژەی كرد كە ئەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر خكومەتەكان و شێوەی سیستەمی فیدرالی لە عێراق دەبێت.
بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە ستراتیژییەتی بایەخدان بە گوند وناحیەكتن هەبێت و خۆگونجاندن لە پرۆژە ستراتیژییەكان و پرۆژەی خزمەتگوزاری هەنكووكەیی هەبێت، لەبەر ئەوەی ئەوە متمانە لەنێوان هاوڵاتی و دامودەزگایەكان دروست دەكات.