سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە میوانە بەشداربووەكان دەكات لە دەستپێكی خولی سێیەمی كۆنگرەی ئافاقی دوا رۆژی لایەنگرانی ئەهلی بەیت (سڵاوی لێ بێت)
لەپەراوێزی كارەكانی خولی سێیەمی كۆنگرەی ئافاقی دوارۆژی لایەنگرانی ئەهلی بەیت
(سڵاویان لێ بێت) لە دانیشتنی كرانەوەی كۆنگرەكە بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی گەرمی لە میوانە بەشداربووەكان كرد لە شێخ و مەشایخ و زانایان و خەڵكی بەهرەمەند كە لە شوێنی جیاحیای جیهات هاتبوون.
لەگوتەیەكدا بەو بۆنەیەوە، بەڕێز حەكیم پیرۆزبایی هاتنی مانگی شەعبانی گەورەی لێكردن لەگەڵ لەدایك بوونی ئیمامەكتنی ئەهلی بەیت سڵاویان لێ بێت، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو كۆنگرەیە لەكاتێك دێت كە پێشهاتی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەستیار لە ئارادا هەن، لێرەش ڕۆڵی گەورەی لایەنگرانی ئەهلی بەیت بەرجەستە دەبێت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕكابەرییانە.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە ئەهلی بەیت سڵاویان لێ بێت، سیمای كۆمەڵەیەكن كە بە نەبمایی و ژیری ناسراون، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو گروپە فرەیی لە ئینتمای هزری و نیشتمانی بەدی دەكرێت، بەڵام دەگاتە عەقیدە و دروشمەكان و شەریعەت، بانگەشەش بكات بۆ یەكبوون لە لەسەر بنەمای هاوبەش بۆ ڕێزی جیاوازییە فیكرییەكان.
سەماحەتی حەکیم جەختی لەسەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاریی کەلتووری و پەرەپێدانی کۆمەڵگای ئەهل بەیت لە ڕێگەی پڕچەک کردنی خۆی بە زانست و زانیاری کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەم گروپە کاریگەر و بەخشندە بێت لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتووری و ئابووریدا، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق تەوەرێکی سەرەکی بووە و دەمێنێتەوە لە مێژووی ئەم پێشکەوتنە لە ئادەمەوە تا سەرهەڵدانی قائیمی بنەماڵەی محەمەد.
سەماحەتی گوتیشی كۆنگرەی ئافاقی دوارۆژی لایەنگرانی ئەهلی بەیت ڕكابەری لەگەڵ ئەركەكانی دیكە ناكات، بەڵكو بە كامڵبوونی تەواو لەگەڵ هەموو ئەركەكان لە بەرژەوەندی ئەهلی بەیت كار دەكات، گوتیشی ئەو كۆنگرەیە دەیەوێت سەكۆیەك دابین بكات بۆ پەیوەندی كردن و گفتوگۆ كردن لە نێوان ئەهلی بەیت تا خزمەتی تایەفە و پتەوكردنی ڕیزەكتنی بكات.
لەكۆتایی گوتەكەی، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێشینەكانی تایفە بەرگریكردن لە زوڵم لێكراوانە لەسەر سەرووی هەموویان دۆسێی فەلەستینی یە كە كەیسێكی مرۆییە جگە لەوەش ئیسلامییە، هەروەها ئاماژەی كرد كە دۆخی سیاسی و ئەمنی و لە عێراق بەرەو چاكبوون دەڕوات، ئێستاش عێراق لە دۆخێك دەژی كە دەیان ساڵە بەخۆی نەبینیوە، ئەویش بەهۆی هەموو پێكهاتە عێراقییەكانە.
بەڕێزیان لە دوایین قسەی گوتەگەی هیوای سەركەوتنی كۆنگرەكەی خواست و هیوای خواست كە هەموو بەشداربووان كارەكنیان بۆ خزمەتكردنی ئەهلی بەیت بێت (سڵاویان لێ بێت).