سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئێران كرد و پێشهاتە سیاسییەكانی لەگەڵ تاوتوێ كرد
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە جێگری سەرۆكی ئێرانی بۆ كاروباری ستراتیژی و وەزیری پێشووتری ئێران محەمەد جەواد زەریف و شاندی یاوەری كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و تاران كرا.
لەم چاوپێكەوتنە، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە دەبێت وڵاتانی ناوچەكە چارەسەرێك دابڕێژن بۆ گرژیەی لە ناوچەكە هەیە، داواشی كرد وڵاتە كاریگەرەكان بەشدار بن لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو ڕكابەرییانە و جەختیشی كردەوە كە پێویستە گەلی سووریا چانسی دادپەروەرانەی هەبڤیت بۆ نووسینەوەی دەستووری خۆی و بەشداری كردنی لە بەڕێوەبردنی وڵاتەكەی.
سەماحەتی باسی پێشهاتەكانی عێراقی كرد و ئاماژەی كرد كە عێراق دەستكەوتی گرنگی لەسەر ئاستەكانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و كۆمەلایەتی دەستبەركردوە، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە پارێزگاری لەو دەستكووتانە بكرێت بەتایبەتی سەقامگیری كە كۆڵەكەیەكی سەرەكییە لە سەقامگیری ناوچەكە.
لەلایەكی دیكەوە، سەماحەتی حەكیم جەختی كردوە كە پێویستە ئاوەدانی بۆ شارە زیان لێكەوتوەكان بگەڕێتەوە لێرەش لوبنان و فەلەستین لەو شەڕە زیانیان لێكەوت و دووپاتی كردەوەش كە سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەندە بە سەقامگیری هەموو وڵاتانی ناوچەكە و پێویستە ڕێز لە تایبەتمەندییان بگیرێت.