• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆككۆمار دەكات و یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی نیشتمانی بۆ بەردەوامبوونی سەقامگیری دووپات دەكاتەوە

    2025/ 02 /05 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆككۆمار دەكات و یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی نیشتمانی بۆ بەردەوامبوونی سەقامگیری دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی ، پێشوازی لە فەخامەتی سەرۆككۆماری عێراق دكتۆر عەبدولەتیف جەمال رەشید كرد، لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا.
    لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم و فەخامەتی سەرۆك ستایشی دۆخی عێراقیان لەگەڵ ڕكابەری و پێشهاتەكانی ناوچەكە كرد و دووپاتیان كردوە كە رۆڵی عێراق هەبووە لەم ڕووە بێ ئەوەی نغرۆی وردەكارییەكان ببێت، لەگەڵ مانەوەی ئامادەباشی سەربازی و ئەمنی بە بەردەوامی.
    هەروەها جەخت كرایەوە لە یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی و دەستگرتن بە دەستكەوتەكان لەگەڵ كاركردن لەسەر بەردوام بوون و درێژەپێدانی سەقامگیری ئێستا و گۆڕینی بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام، تاكە ئەمن و سەقامگیری عێراق و داهاتووی زامن بكرێت.

    Related News