• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا كرد و قووڵی پەیوەندییەكانی بەغدا و مۆسكۆی دووپات كردەوە

    2025/ 02 /05 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا كرد و قووڵی پەیوەندییەكانی بەغدا و مۆسكۆی دووپات كردەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز میخائێل یۆغدانخۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و نوێنەری سەرۆكی ڕووسیا و شاندی یاوەری كرد، لەم دیدارە پتەوكردنی پەیوەندی دوو قووڵی بەغدا و مۆسكۆ دووپات كرایەوە كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی هەردووگەلی دۆست بكات.
    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ئەو پەیوەندییە جێی شانازی عێراقە، ئەوەش لە میانەی هاوسەنگی لە پەیوەندییە نێو دەولەتییەكان، ئاماژەشی كرد كە عێراق بەردەوامە لە بەدەستهێنانی دەستكەوتی گەورە لەسەر ڕووی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی و ئابووری.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە و جارێكی دیكەش ستایشی مامەڵەی حكومەتی عێراقی كرد لەگەڵ پێشهاتەكانی ناوچەكە و لەگەڵ هەڵوێستی بێ لایەنی عیراق بێ نغرۆ بوون لە قەیرانە هەرێمییەكان، هەروەها گوتیشی عیراق توانای ئەوەی هەیە ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان ببێتەوە بەهۆی یەكگری و یەكێتی ڕیزەكانی ناوخۆی.

    لەهەمان ڕوودا، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی نێودەوڵەتی و پتەوكردنی وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق بەشێوەیەك كە سوود بە ئابووری عێراق بكەیەنێت، هەروەها ستایشی ئەو هەنگاوانەی كرد كە حكومەتی عێراق بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و هەڵمەتی ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان ئەنجامی دەدات.

    Related News