• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە تیمی ئامادەكاری ستراتیژی ئەمنی نیشتمانی دەكات و جەخت لەسەر ئامادەباشی ئەمنی و هەمەچەشنی سەرچاوەكانی پڕچەك كردن دەكات

    2025/ 02 /04 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە تیمی ئامادەكاری ستراتیژی ئەمنی نیشتمانی دەكات و جەخت لەسەر ئامادەباشی ئەمنی و هەمەچەشنی سەرچاوەكانی پڕچەك كردن دەكات

    بەرێز عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵیك بەڕێزی ژن و پیاو كرد لەوانەی لە بواری ئامادەكاری ستراتیژی ئەمنی نیشتمانی دەكەن  لەسەرووی هەموویان بەڕێز جەواد بۆلانی، بەڕێزیان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە پێشهاتی سیاسی وڵات و ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە پتەكردنی سەقامگیری و كامڵ بوون لەگەڵ دەستەڵاتی تەنفیزی بۆ ئەوەی باشترین خزمەت پێشكەش بە هاوڵاتی بكەن و سیمای ستراتیژیەتی ئەمنی دەربكەوێت.

    سەماحەتی ستایشی هەنگاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بە گۆڕینی یاسای بودجە كە بەشیوەیەك بێت داهاتەكانی وڵات باشتر بكات و دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەدی بهێنێت، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە یاسا دەربكرێت و ئەوانە چاك بكرێن كەپێویستیان بە چاك كردنە بەتایبەتی ئەو یاسایانەی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ پەیوەستن بەهاوڵاتیان، سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە سەبارەت بەڕكابەرییەكانی ناوچەكە و گوتی بنەمای " نەخێر بە بەهەند وەرگرتن و نەخێر بۆ گەورەكردن " دەبێت بەگار بهێنرێت و لەهەمان كایشتدا دەبێت ئامادەباشی ئەمنی و سەربازی هەبێت و دووپاتی كردەوە كە پێویستە پڕ چەككردن بە باشترین كەرستەی مۆدێرن و فرە چەشن بێت.

    Related News