• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ سەرۆك وەزیران دۆخ سیاسی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكات و ستایشی مامەڵەی عێراق لەگەڵ ڕكابەرییەكان دەكات بێ نغرۆبوون تیایدا

    2025/ 02 /04 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ سەرۆك وەزیران دۆخ سیاسی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكات و ستایشی مامەڵەی عێراق لەگەڵ ڕكابەرییەكان دەكات بێ نغرۆبوون تیایدا

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی كرد و لەم دیدارە دوای نمایشكردنی دۆخەكانی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكە باسی ڕكابەرییەكان و شایستەكانی حكومەت، كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان و پالپشتی كردنی پڕۆژە پەك كەوتوەكان كرا.

    سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو هەنگاوانەی كرد كە حكومەتی عێراقی پێی هەڵساوە لە ڕێڕەوی ڕووداوە هەرێمییەكان و نێودەوڵەتییەكان، كە ئەوەش هەڵویستی عیراقی سەلماند لە خوێندنەوەی ڕووداوەكان بێ ئەوەی نغرۆ بێت لەم ڕووداوانە و تێوەبگلێت، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویست بە ئامادەباشی ئەمنی و سەربازی مامەڵە لەگەڵ دۆخ و ڕووداوەكانی سووریا بكرێت، هەروەها ستایشی ئەو هەڵمەتە ئەمنییانەی كرد كە خانەكانی داعش لە بیابانەكان و شوێنە پێدەشتەكان عیراق دەكرێنە ئامانج و گوتی پێویستەئەو گورزانە بەردەوام بن و پالپشتی هەواڵگریشی بۆ زیاتر بكرێت.

    لەم دیدارە باسی پێوستی بەجووڵە خستنی كەرتەكانی بەرهێنان بكرێت بەتایبەتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیای مۆدێرن، تا ورد وردە لە باڵا دەستی نەوت ڕزگارمان بێت لەسەر بودجە لەبەر ئەوەی نرخەكانی هەمیشە لە هەڵبەز و دابەزن، هەروەها ستایشی چالاكییە نێو دەوڵەتی و هەرێمی كرد كە لە بەغدا ئەنجام دەدرێت، بەگرنگی زانی كەرتی دیكەش بگرێتەوە.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای  كدر سەقامگیری بەدەست هاتوو پارێزگاری لێ بكرێت و بەرپرسیارێتی ئەوەشی خستە ئەستۆی هەمووان و داوای كرد حكومەتی نێوخۆیی  دەستەلاتی پێ بدرێت بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەت بكات و پێشكەوتنی بەرچاو لە پارێزگاكان دەستەبەر بكەن.

    Related News