سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەمنیداری گشتی ڕەوتی جیهاد و بنیاتنان كەوت
بەڕێز عەمارحەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز جەواد ئەلساعدی ئەمینداری گشتی ڕەوتی جیهاد و بنیاتنان، لەو دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ڕووداوەكانی سووریا كرا، هەروەها دووپاتی كردەوەش كە پێویستە پارێزگاری لە یەكڕیزی و یەكگرتنی هەڵوێستی عێراقی بكرێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پێشهاتانەدا.
لەم دیدارەش سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ كەیسەكانی ناوچەكە بە گوێرەی بنەمای نەخێر بۆ سڵ بوون و نەخێر بۆ گەورەكردن، ئاماژەشی كرد كە عێراق دەستكەوتی بەرچاوی لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی هەبووە و پێویستە ئەو دەستكەوتانە پارێزگارییان لێ بكرێت و باشتر بكرێت بەرپرسبارێتی ئەوەش دەكەوێتە ئەستۆی هەموو هێزە نیشتمانییەكان.
لەكۆتاییدا دووپات كرایەوە كە پێویستە پالپشتی حكومەت بكرێت لە هەردوو ڕەوتی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانەوە و جەختیشی كرد كە گرنگە پارێزگاكان دەستەلاتی دەستووری و یاسایی تەواویان پێ بدرێت بۆ ئەوەی بتوانن گەشەپێدان دەستەبەر بكن و دۆخی خزمەتگوزاری هاولاتیان باشتر بكەن.