• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە نوجێفی دەكات و جەخت لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان بە یەكڕیزی و یەكگرتن دەكاتەوە

    2025/ 02 /02 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە نوجێفی دەكات و جەخت لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان بە یەكڕیزی و یەكگرتن دەكاتەوە

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئوسامە نوجێفی ئەمینداری گشتی پارتی موتەحدوون، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكنی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا بەتایبەتی پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سووریا، سەماحەتی ستایشی هەوڵەكانی حكومەت و ڕێڕەوی دیپلۆماتی دا سەبارەت بە كەیسەكانی ناوچەكە و دووپاتی كردەوە كە یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی یەكبوونی پێكهاتەكان زامنە بۆ ڕووبەڕوونەوەی ڕكابەرییەكان.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی حكومەت بۆ ڕێڕەوی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری گرنگی خۆی هەیە و ڕوونیكردنەوە كە بڕیاری چاككردنی بودجە داهات زیاد دەكات و گرنگی زۆری هەیە بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی كە بەهۆی قوربانییەكانی گەلی عێراق بەهەموو پێكهاتەكانی بەدی هاتووە.

    سەماحەتی حەكیم بانگەشەی بۆ چالاك كردنی كەرتەكانی بەرهەم هێنان كرد بۆ ئەوەی عێراق لەژێر فشاری بەرزی و نزمی نرخی نەوت ڕزگاری بێت و جەختی كردەوە كە دەبێت بە دانایی و ناوەندگیری مامەڵە لەگەڵ ڕكابەرییەكانی دەوروبەر بكرێت، لەگەڵ ئامادەیی ئەمنی بەرزی دەزگا ئەمنییەكانمان.

    Related News