• سەماحەتی حەكیم : داوای پاڵپشتی بۆ حكومەت و چاككردنی بودجە بۆ بەدی هێنانی دادپەروەری كۆمەلایەتی دەكات

    2025/ 02 /02 

    سەماحەتی حەكیم : داوای پاڵپشتی بۆ حكومەت و چاككردنی بودجە بۆ بەدی هێنانی دادپەروەری كۆمەلایەتی دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لەگەڵ سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی پارتی تەقەدوم محمەد ئەلحەلبووسی كۆبووەوە،لەم چاوپێكەوتنە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە شایستەكانی داهاتوو  كرا كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردوە كە گرنگە پاڵپشتی حكومەت بكرێت لە ڕێڕەوی خزمەتكوزاری و گەشەپێداندا، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی پالپشتی حكومەتە نێوخۆییەكان پێدانی دەستەڵات پێیان بۆ ئەوەی بتوانن بەرنامەی خۆیان جێبەجێ بكەن، گوتیشی دەبێت دەستەلاتی پێویستیان پێبدرێت بۆ ئەوەی بتوانن پێداویستی هاولاتیان بەجێ بگەینن و گەشەپێدانی بەردەوام بۆ هەموو پارێزگاكان فەراهام بكەن.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە چاك كردنی بودجە بۆ ئەوەی داهاتی عێراق زیاد بكات و دادپەروەری لەنێو كۆمەڵگە بە هەموو چینەكتن بەدی بێت، گوتیشی پێویستە جووڵە بكرێت بۆ فرەكردنی سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی و بەجووڵە خستنی كەرتەكانی بەرەم هێنان بۆ بەدی هێنانی گەشەپێدانی ئابووری بەردەوام.

    سەبارەت بە پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی ناوچەكە سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی دەستەڵات پێدانی گەلی سووریا بۆ ئەوەی بتوانێت كاری خۆی بەڕێوە ببات و دەستووری خۆی بنووسێتەوە و ببێتە سەرچاوەیەكی پالپشت بۆ سەقامگیری ناوچەكە.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی عەمار حەكیم بە پێویستی زانی كە عێراق ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكانی دەوروبەری عێراق ببێتەوە لەڕێگەی یەكخستنی ڕیزی نیشتمانی و یەكگرتنی كۆمەڵگەیی. جەختیشی كردەوە لەسەر سفركردنی قەیرانەكان و كاركردنی جیدی بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی.

    Related News