• سەماحەتی حەكیم گرنگی یەكڕیزی و تەواوكاری لە نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتدەكاتەوە

    2025/ 02 /02 

    سەماحەتی حەكیم گرنگی یەكڕیزی و تەواوكاری لە نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتدەكاتەوە

    لەمیانەی دیداری لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز موحسن مەندەلاوی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی بابەتی  پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكەی لەگەڵ ئەو تاوتوێ كرد، لەگەڵ شایستە داهاتووەكانی ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ئەو دیدارە بۆ یەكڕیزی و یەك گوتاری بوو لە نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەكان و جەختیشی كردەوە كە گرنگە ئەو ئامادەباشییە سەربازی و ئەمنییە درێژەی هەبێت بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەر ڕكابەرییەكی ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە.

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە كە پێیوستە كامڵ بوون لە نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران هەبێت، داواشی كرد هاریكاری لە نێوان هەردوو دەستەڵاتی تەنیفزی و تەشریعی هەبێت بۆ زامنكردنی ڕۆیشتنی كارەكان بەشێوەیەكی نەرم و نیان و كاریگەر، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە بڕیاری گرنگ بدرێت و هەندێك یاسا چاك بكرێت بۆ ئەوەی نوێكردنەوە هەبێت، بەتایبەتی ئەو یاسایانەی كە پەیوەستن بە ژیانی هاوڵاتی هەبێت و بەشێوەیەك كە بۆ بەرژەوەندی گشتی بێت و دادپەروەری بەرقەرار بێت.

    سەبارەت بە پێشهاتەكانی ناوچەكە سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری ناوچەكە ناكرێت بەدی بێت گەر سەقامگیری لەسەرجەم گۆڕەپانەكان نەبێت، گوتیشی بۆ بەدی هێنانی ئەو ئامانجە پێویستە هەموو لایەنەكان هەوڵی هاوبەش بدەن لەنێوان سەرجەم دەوڵەتەكان هەبێت كە پەیوەستن بەو دۆخە، لێرەش هاوكاری و كاری هاوبەش پێویستە بۆ بەدی هێنانی  سەقامگیری و ئەمن لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەولەتی.
    لەم دیدارەش بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە گرنگترین ڕكابەرییەكانی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكە لەگەڵ دووپات كردنەوە لەسەر پەیڕەوكردنی چارەسەری تەواو لەسەر یەكگرتنی نیشتمانی و پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەكە دەكات.

    Related News