سەماحەتی حەكیم لەكۆبوونەوەی خولی دەستەی بیروڕای ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی داوا دەكات یەكڕیزی بەرەی ناوخۆیی هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە هەرێمییەكان
لەكۆبوونەوەی خولی دەستەی بیروڕای ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی لە ئامادەبووان كرد بەبۆنەی هاتنی مانگی شەعبانی مەزن، كە پیرۆزییەكی تایبەتی هەیە لەبەر پەیوەندی بە پێغەمبەر (د .خ) لەگەڵ لەدایك بوونی ئیمامە پاكەكان و ئەلحوسێن و ئەبی فەزل و ئیمامی سەجاد (سلاویان لێ بێت).
لەم كۆبوونەوە، ئامادەبووان باسیان لە دۆسێیە گرنگەكانی سەر كارنامەی كۆبوونەوەكە كرد باسییان لە پێشهاتە هەرێمییەكان كرد، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەكان بكرێت بە مەنتیقەكی عەقلانی دوور لە گەورەكردن و بەهیچ زانین ، ئاماژەشی كرد كە نابێت هەموو ڕكابەرییەكان پشت گوێ بخرێت ئەوە ڕاست نییە، وە هەورەها گەورە كردنی شتێكە مایەی قبوول كردن نییە، گوتیشی بەرپەرچدانەوەی ئەو ڕكابەرییانە پێویستی بە یەكڕیزی بەرەی ناوخۆیی هەیە، یەكبوونی هەڵوێست و سفركردنەوەی قەیڕانەكان جگە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی بەشێوەیەكی كاریگەر.
هەروەها سەماحەتی باسی پڕۆسەی گۆڕینەوەی دیلەكانی غەزەی كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەوە سەركەونێكی ڕاستەقینەیە بۆ فەلەستینییەكان و هۆشداری دا سەبارەت بە پڕۆژەی ڕاگواستن و كۆچپێكردنی خەڵكی غەزە بۆ وڵاتانی دیكە.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆ، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت بابەتی چاككردنی بودجە بەڕێچكەی خۆی بڕوات بەشێویەك كەبەرژەوەندی گشتی و دادپەروەری كۆمەلایەتی بەدی بهێنێت، ئاماژەشی كرد كە پێویست بە چارەسەری ئەو كەیسانەی پارەداركردنی پڕۆژە حكومییەكانە بۆ زامنكردنی جێبەجێكرجنی بەشێویەكی سەركەوتوو.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم بانگەشەی كرد بۆ ئەوەی رۆژە پیرۆزەكانی مانگی ڕەمەزان و شەعبان چانسێكە پێویستە بۆ پەرستن بقۆسترێتەوە، هەروەها پتەوكردنی ڕۆحی نیشتمانی و ئیمانی لە كۆمەڵگەدا.