لەكۆنگرەی ساڵانەی ڕێكخراوی ژنی نموونەیی: سەماحەتی حەكیم بانگەشە بۆ دەستگرتن بە بنەمای حوسێنی و بەدی هێنانی ئامانجی نیشتمانی
لەكۆنگرەی ساڵانەی ڕێكخراوی ئافرەتی نموونەیی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی لە برا و خوشكانی كرد بە بۆنەی هاتنی مانگی شەعبان مەزن، هەروەها پیرۆزبایی لەدایك بوونی ئیمامە پیرۆزەكان كرد (سڵاویان لێ بێت)هەروەها سەماحەتی عەمار حەكیم دووپاتی كردەوە لە گوتەیەكدا كە گرنگە رۆحی قسەی پێغەمبەری خودا (د خ ) لەسەر بێت كە دەڵێت حوسێن ڕووناك كەرەوەی ڕێگای ڕاستە و كەشتی ڕزگار بوونە " بە ئیزنی خودای گەورە و هەروەها هۆشداری دا لە سڵبوون بەرامبەر گوناحە گەورەكان ، ئاماژەشی كرد كە ئەوە دەبێتە گوناحی گەورە تا ببێتە خوێك مرۆڤ لەسەری ڕابێت.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە وەسفی پێغەمەبر (د . خ ) كە ئیمام حوسێن (سڵاوی لێ بێت) وەسفی كردوە بە ڕووناكی ڕێگای راست واتای بنەمای دروست و راست كە ئەوەی شوێنی بكەوێت ڕێگای ون نەكات، داواشی كرد ئامادەبووان بێ دەنگ نەبن لەسەر هەق و وەستان بەڕووی باتڵ و زوڵم، هەروەها دووپاتی كردەوە كە ڕووداوی ئەلتەف وەك نموونەیەكە بۆ تیرۆركردنی مرۆڤایەتی، ئاماژەشی كرد كە كوشتنی حوسێن (سڵاوی لێ بێت) تەنها هەر ئەو كەسە نییە كە تاوانی كوشتنەكەی ئەنجام داوە بەڵكو هەموو كڕیار و فرۆشیار و بێ دەنگێك دەگرێتەوە.
سەماحەتی حەكیم گرنگی دەست پێوەگرتنی بە بەرپرسیارێتی و سووربوون لەسەر ئامانجەكان خستە ڕوو، لەگەڵ پشت بەستن بە خودا گەورە و وەفاداری لە كاركردن بۆ خاتری خودا، داواشی كرد هەمووان كار بكەن بۆ ئەوەی ئیمام مەهدی (خودا كاری ئاسان بكات) دەركەوێت.
هەروەها جەختی كردەوە لەسەر كردنی كاری مەحاڵ بە ئامانجێكی سەرەكی نەك تەنها دەستكەوت لەگەڵ تیشك خستنە سەر گرنگی ئەركەكان لەبری دەستكەوتەكان ، هەروەها داوای كرد ئامانجەكان بەشێوەیەكی قۆناغی بێت، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە نموونەی باش و زانیاری دروست هەبێت لەگەڵ پێویستی بەرگەگرتنی مەزاجی خەڵك و سینگ فراوانی دووپاتیشی كردەوە كە ئەوە وەك كەرستەیەكی سەرەكییە بۆ سەركردایەتی كردنێكی سەركەوتوو.
سەبارەت بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، سەماحەتی حەكیم داوای كرد بایەخی پێ بدرێت، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە جووڵە بكرێت لە نزیكەوە بۆ نزیك و بیركردنەوە لە لە دەرەوەی سندوق بۆ دروستكردنی شێوازێكی دیار لەو كارەی دەیكەین، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر لەسەر گرنگی ڕكابەری ئەرێنی لەگەڵ دانانی پێوەری تایبەت بۆ دیاری كردنی ئاست.
لەكۆتاییدا دووپاتی كردەوە كە دستگرتن بە پڕۆژەی ناوەنگیری و ناوەندگیری ڕوونیشی كردەوە كە هاوسەنگی هێزە و لاوازی نییە، ئاماژەشی كرد كە پێویستە چاودێری پێشهاتەكانی ناوچەكە هەبێت بێ گەورەكرن و سستی لەگەل پاراستنی دەستكەوتەكان كە بەدی هاتوون لە ڕووەكانی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی .