سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی عێراق بۆ دۆسێی فەلەستین و خۆڕاگری گەلی فەلەستین دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی ئەمینداری نهێنی لیژنەی ناوەندی ڕەوتی فەتح لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای لاوان و وەرزشی فەلەستین بەڕێز (جەبریل ئەلرەجوب) لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی هەرێمی ئێستا كرا، هەروەها بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە هەڵوێستی عیراق هەمیشە پالپشتی كردنی دۆسێی فەلەستینە، ئەو پاڵپشتییەش دەربڕینی قووڵی پەیوەندی مێژوویی و قووڵی هەردوو گەلی عێراقی و فەلەستینییە.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە خۆڕاگری ئەفسانەیی گەلی فەلەستینی، كە وێنەیەك و هەڵوێستەكان جیهانیان سەرسام كرد بە دەستپێگرتنی خاك و كەیسە دادپەروەرانەكەی داواشی كرد كە یەكڕیزی فەلەستین و كاركردن لەسەر ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەزە و بەرەی رۆژئاوا،لەگەڵ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنی خۆیان.
هەروەها سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە، كە پێویستە دۆسێی فەلەستینی لە سەرووی پێشینەی كارەكانی لووتكەی عەرەبی داهاتوو بێت، دووپاتیشی كردەوە كە سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەقامگیری دۆخی فەلەستین دەست پێدەكات، هیواشی خواست هەوڵە عەرەبییەكان و نێودەوڵەتییەكان ببێتە هۆكارێك بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ گەلی فەلەستینی و كۆتایی هێنان بە مەینەتییەكانی.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەو دیدارە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان دێت بۆ پتەوكردنی هاوپەیمانێتی عەرەبی لەگەل گەلی فەلەستینی لەڕوبەڕووبوونەوەی ئەو ڕكابەرییانەی تووشی دەبێت.