سەماحەتی حەكیم لە دیداری سەركردەكانی ڕەوتی حیكمە لە زیقار گرنگی پرۆژەی نیشتمانی و ناوەندگیری دووپات دەكاتەوە
لەمیانەی گەشتەكەی لە پارێزگای زیقار بەڕێز عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی هێزەكانی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پارێزگاكە و لەم دیدارەش بەڕێزیان دووپاتی كردەوە كە كە گرنگە چاوپێكەوتن لە دەوری پڕۆژەی نیشتمانی هەبێت و ئاماژەی كرد كە پەیوەندی عەقیدە پێش خوێن و بنچینە دەكەوێتەوە و لێرەش بەڵگەی ئەو ئایەتە پیرۆزە هێناوە كە دەڵێت "إِنَّ أَوْلَى ٱلنَّاسِ بِإِبْرَٰهِيمَ لَلَّذِينَ ٱتَّبَعُوه".
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر دەستگرتن بە پرۆژەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كە ناوەندگیری و هاوسەنگی كردوەتە بنەما و دووپاتی كردەوە كە ئەو پڕۆژەیە پشت بە وروژاندنی عاتیفی یان سوودێكی كاتی نابەستێت بەڵكو بەرژەوەندی نیشتمان و كۆمەڵگا لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەك دبێت، هەروەها باسی بەرنامەكانی هەڵبژاردن كرد كە ڕەوتی حیكمە لە 2013 خستیە ڕوو كە سەلماندی زۆر واقیعییە و توانای هەیە جیاوازی ئەرێنی لە سروشتی عێراقی دروست بكات.
سەماحەتی بانگەشەی بۆ ڕۆڵەكانی ڕەوتی حیكمە كرد كە كراوە بن بەرامبەر هەمووان بێ سەیركردنی باگڕاوندی سیاسییان و دووپاتی كردەوە كە گرنگە یەكریزی نیشتمانی پتەوبكرێت و پردی متمانە لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگا هەبێت و ستایشی دۆخی بنیاتنان و ئاوەجان كردنەوەی كرد كە پارێزگای زیقار پێیدا تێپەڕ دەبێت و گوتی باشكردنی كوالیتی ژیان و بەردەوامی پێدانی پێویستە لە پێشینەی كارەكان بێت.
هەروەها حەكیم داوای كرد پڕۆژەی ڕەوتی حیكمە بناسرێت و بیرۆكەی ناوەندگیری و هاوسەنگیشی بڵاوبكرێتەوە لەگەڵ جەختكردن لەسەر تەبایی نێوخۆیی لەنێوان ئەندامانی ڕەوتەكە و كاری ڕێكی دامودەزگایەكان و دووپاتی كردەوە كە پێوستە ئەو جۆشە میللییە بۆ پڕۆژەكە بقۆسترێتەوە و ئامادەكاری بۆ بكرێت بۆ شایستەكانی داهاتوو، بەشێوەیەك كە ئامانجەكانی نیشتمانی باڵا زامن بكات.
ئەو دیدارەش لە چوارچێوەی گەشتی بەڕێز حەكیم بۆ پارێزگای زیقار بوو كە ئامانجی بەردەوام بوونە لەگەڵ بنكە میللییەكان و سەركردەكانی ڕێكخستنەكان تا كاری نیشتمانی و پالپشتی سەقامگیری و گەشەپێدانی عێراق بكەین.