• سەماحەتی حەكیم: قوربانییەكانی گەلی عێراقی بنچینەی بەدەستهێنانی دەستكەوتەكانی ئەمرۆیە

    2025/ 01 /30 

    سەماحەتی حەكیم: قوربانییەكانی گەلی عێراقی بنچینەی بەدەستهێنانی دەستكەوتەكانی ئەمرۆیە

    لەچوارچێوەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای زیقار بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی میوانخانەی قەبیلەی خەفاجە ئەعلەوی كرد، لەوێ لەلایەن شێخ نەزار  جەبار عەلی ئال شەجان و كۆمەڵێك لە پیاوە دیارەكانی ئەو هۆزە بەڕێزە ئامادەبوون، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەو هۆزە كۆڵەكەیەكی گرنگی كۆمەڵگای عێراقین بەهۆی سەنگی ئەوان و بڵاوەیان لە زۆر شوێنەكانی عێراق و وڵاتانی عەرەبیدا.
    سەماحەتی حەكیم باسی ڕكابەرییە گەورەكانی كرد كە ڕووبەڕووی عیراق هاتوەتەوە لەسەر ئاستەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنیدا، ئاماژەشی كرد كە عێراق بەگشتی و پارێزگای زیقار بە تایبەتی زۆر لەوڕكابەرییانەیان تێپەڕ كرد كە گەلی عێراقی پێشكەشی كرد كە بناغەی بەدەستهێنانی ئەو دەستكەوتانە بوو كە ئەمڕۆ دەیبینن.
    سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ دەستگرتن بەو دەستكەوتانەی بەدی هاتوون و پتەوكردنیان و دووپاتی كردوە كە قۆناغی ئێستا پێویستی بە یەكخستنی ئەركەكانە بۆ ئەوەی بەردەوامی بە كاری بنیات نان و گەشەپێدان بدرێت هەروەها ستایشی ڕۆڵی هۆزی خەفاجەی كرد لە پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی و پاڵپشتی كردنی سەقامگیری وڵات.
    ئەو دیدارەش لەمیانەی گەشتی حەكیم بوو بۆ پارێزگای زیقار كە ئامانجی بەردەوامبوونی پەیوەندییەكان بوو لەگەڵ هۆزە عێراقییەكان و گوێگرتن لە داواكارییەكانیان و تا زیاتر بەشداری بكەن لە سەقامگیری و گەشە پێدانی عێراق.

    Related News