• سەماحەتی حەكیم : عێراق بە قۆناغێكی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنان تێپڕ دەبێت كە پێویستی بە كۆششی هەمووان هەیە

    2025/ 01 /30 

    سەماحەتی حەكیم : عێراق بە قۆناغێكی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنان تێپڕ دەبێت كە پێویستی بە كۆششی هەمووان هەیە

    لەمیانەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای زیقار بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە میوانخانەی شێخ عامر  ئال غەنی ئەلسگبان شێخی مەشایخی خەفاجە چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ئەو هۆزە، لەم دیدارەش سەماحەتی حەكیم باسی پەیوەندی مێژوویی نێوان ئەوان و هۆزی خەفاجەی كرد و باسی گرنگترین ئەو وێستگانەی كرد كە لەگەڵ ئەوانی كۆكردوونەتەوە لە میانەی بەرگریكردن لە عێراق و بنیاتنانی داهاتووەكەی.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عێراق ئێستا لەقۆناغێكی ئاوەدانكردنەوە و بنیات نان و گشەپێدان تیپەڕ دەبێت ئەو قۆناغەش پێویستی بە كۆششی هەموو هەوڵەكان هەیە لە لایەن ڕۆڵەكانی ئەو گەلە بۆ پتەوكردنی ئەو ڕێڕەوە و درێژەپێدانی گوتیشی ئەو ڕكابەرییە گەورانە كە رووبەڕووی عیراق ببێتەوە، كە تییدا قەیڕانی سیاسی و ئەمنی بوو، ئووەش بەرگەیەكی گەورەی پێ بەخشی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ڕكبابەرییەك یان وەچەرخانێكی داهاتوو.

    سەماحەتی حەكیم ستایشی كەسایەتی عێراقی كرد كە شانازی بە مێژوو و شارستانیەتی دەكات و دووپاتی كردەوە كە متمانە بەخۆ بوون یەكێكە لە خاسیەتە گرنگەكانی عێراقییەكان، گوتیشی ڕژێمی سیاسی عێراق بوارێكی باشی بە كۆمەڵگا داوە بۆ ئەوەی ڕایان دەربڕن و ناڕەزایی پیشان بدەن و تێبینی و سەرنج بدەن، ئەوەش تیشكدانەوەی بەهێزی كۆمەڵگای عێراقی و توانایەتی لە تێپەڕكردنی سەختییەكان.

    سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر بەهێزی كەسایەتی عیراقی كردەوە وەك كۆمەڵگا بەگشتی و داوای كرد ئەو هێزە پتەوبكرێت لەڕێگەی كاری هاوبەش و یەكڕیزی نیشتمانی  و دووپاتی كردەوە كە عێراق توانای هەیە لە كاروانی بنیات نان و گەشەپێدان بەردەوام بێت بەهۆی ئیرادە و هاوكاری ڕۆڵەكانی.

    ئەو دیدارەش لەمیانەی گەشتەكەی بەڕێز حەكیمە بۆ پارێزگای زیقار كە ئامانجی بەردەوام بوونی پەیوەندییە لەگەڵ هۆزە عێراقییەكان و گوێگرتنە لە داواكارییەكانیان ئەوە هۆكارە بۆ پتەوكردنی سەقامگیری و گەشەپێدان لە وڵات.
     

    Related News