• سەماحەتی حەكیم : پەیوەندی لەگەڵ هۆزەكان كەلتوورێكە بۆ نەوەكانی داهاتووی هەڵدەگرین

    2025/ 01 /30 

    سەماحەتی حەكیم : پەیوەندی لەگەڵ هۆزەكان كەلتوورێكە بۆ نەوەكانی داهاتووی هەڵدەگرین

    لەقەزای شەترە لە پارێزگای زیقار، لە میوانخانەی هۆزی بەنی زەیدی بەڕێز، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەلایەن شێخ ڕیاز فەرهوود سلێمان ئال شەریف و كۆمەڵیك شێخ پیاوی دیاری ناوچەكە پێشوازی لێكرا، سماحەتی لەم دیدارە سەماحەتی باسی پەیوەندی مێژوویی ئەوانی لەگەڵ هۆزی بەنی زەید و هۆزەكانی قەزای شەترە كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەو پەیوەندییە كەلتوورێكە لەباب و باپیران ماوەتەوە و بۆ نەوەكانی داهاتووی دەگوازینەوە.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەو ڕكابەرییانەی عێراق لەدوای ساڵی 2003 ڕووبەڕووی بووەوە كاتێك چەندین ئەجیندای دەرەكی هەوڵی شڵەژانی دۆخی ناوخۆی وڵاتیان دا، لە تەقینەوەكان دەستیپێكرد كاتێك نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكانیان كردە ئامانج، دواتر بە تیرۆركردنی شەهیدی میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) بەگەیشتن بە دروستكردنی فیتنەی تایفی و شێواندنی وێنە و دۆخی عێراق، گوتیشی ئەو ئەجیندایانە هەوڵیاندا وێنەیەكی هەڵە لەسەر سروشتی عێراق پیشان بدەن.
    سەماحەتی حەكیم باسی ئەو ڕكابەرییە ئەمنییەی كرد كە تووشی عێراق هات، لەوانە ڕكابەری ڕێكخراوی داعشی تیرۆریستی كە یەك لەسێی خاكی وڵاتی داگیر گرت، هەروەها ستایشی ئازایەتی و یەكگری عێراقییەكان و فەتوای مەرجەعیەتی باڵای ئاینی كرد لەگەڵ هاوكاری هاوڕێیان كە بوە هۆكار بۆ ئەوەی ئەمن و ئاسایش لە هەموو عێراق بسەپێت بەهۆی خوێن و فرمێسك و قوربانی زۆرەوە.
    سەماحەتی حەكیم جەختی كرد لەسەر ڕێكخستنی ڕیزەكان و یەبوونی گوتار بۆ بەرژەوەندی نیشتمان و گرنگی كرانەوە لەبەرامبەر وڵاتانی ناوچەكە و جیهانیش و گوتیشی گفتوگۆ باشترین ڕێگاچارەیە بۆ لێك نزیككردنەوەی بۆچوونەكان و دروستكردنی پەیوەندییەكان ، داواشی كرد هاریكاری لەنێوان هەموو لایەنەكان هەبێت بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری و گەشەپێدان.

    بەڕێز حەکیم داوای پەسەندکردنی هەر سێ دۆسێیەكەی مامەڵەکردنی لەگەڵ تورکیا دووپاتکردەوە کە بابەتەکانی ئاو و ئابووری و ئاسایش دەگرێتەوە و جەختی كردەوە لەسەر بەڕێوەبردنی دادپەروەرانەی دۆسیەی ئاو، هەروەها  داوای پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کرد و ئاماژەی بە گرنگی هاوکاری حکومەتی خۆجێی و دەزگا ئەمنییەکان و هۆزە عێراقییەکانی کرد بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی نموونەیی و دڵنیاکەرەوەی وەبەرهێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێکی ئەتک کردن کە وەبەرهێنان و گەشەپێدان بکاتە ئامانج.

    لە کۆتایی قسەکانیدا سەماحەتی حەکیم داوای پەسەندکردنی دەستوورێکی خێڵەکیی کرد کە خوێن و بەکارهێنانی چەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان قەدەغە بکات و دووپاتیشی کردەوە کە ئەم دەستوورە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری کۆمەڵایەتی لە عێراقدا.
    ئەم دیدارە لە چوارچێوەی گەشتەکەی بەڕێز حەکیم بۆ پارێزگای زیقار دێت، کە ئامانجەكەی  لێی بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ هۆزە عێراقییەکان و گوێگرتنە لە داخوازییەکانیان وئەمەش كارێكی یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی یەكریزی نیشتمانی و بەرەوپێشبردنی گەشەپێدان لە وڵاتدا.

    Related News