• سەماحەتی حەكیم ستایشی ڕۆڵی هۆزەكانی عێراقی دەكات و گرنكی پاراستنی دەستكەوتەكانی ئەمنی و سیاسی دووپات دەكاتەوە

    2025/ 01 /30 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی ڕۆڵی هۆزەكانی عێراقی دەكات و گرنكی پاراستنی دەستكەوتەكانی ئەمنی و سیاسی دووپات دەكاتەوە

    لەقەزای ڕەفاعی لە پارێزگای زیقار ، لە میوانخانەی شێخ ئەركان خەیرۆڵلا ئەلشوێلی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی قەزایەكە كەوت، لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم باسی ئەو مێژووە درێژەی كرد كە لەگەڵ هۆزەكانی رەفاعی كۆیكردوونەتەوە، لەڕووی بەرگریكردن لە وڵات و عەقیدەدا، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو رۆلە گەوەرەی هۆزەكانی عێراق دەیگێڕن بۆ بنیاتنان و پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی جێی ڕێزە.

    بەڕێز حەکیم ئاماژەی بە ڕكابەرییەكی ئەمنی گەورە دا کە ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە كاتێك تێیدا تیرۆریستان لە هەموو لایەکەوە هاتنە ناوەوە، جگە لە پێکدادانی تائیفی و ململانێی سیاسی و ئاڵوگۆڕی میدیایی کە ئەم ململانێیانەی كردە سووتەمەنی، هەروەها ئاماژەی بە سەردەمی ناکۆکی سیاسی نێوان لایەنەکان و نەبوونی گفتوگۆ لەنێوان سەرکردە سیاسییەکان کرد کە بەربەست بوو لەبەردەم بەدیهێنانی سەقامگیری لەسەرتاپای وڵاتدا.

    بەڕێزیان دووپاتی کردەوە کە بارودۆخی ئێستا بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، چونکە کۆبوونەوەی سەرکردە سیاسییەکان بۆتە بابەتێکی سادە بەبێ ئەوەی ڕووداوێکی نائاسایی بێت ئەمەش ڕەنگدانەوەی باشبوونی کەشوهەوای سیاسییە، هەروەها ستایشی ئەو پێشکەوتنە ئەمنی و کۆمەڵایەتییەی کرد کە وڵات بەخۆیەوە بینیوە و داوای لە هەمووان کرد دەستکەوتەکان بپارێزن و بەرپرسیارێتی پتەوکردنی ئەو دەستکەوتانە لە ئەستۆ بگرن.

    سەماحەتی حەكیم داوای كرد ڕۆحیەتی یەكریزی نیشتمانی پتەوتر بكرێت و سوود لە رۆڵی هۆزە عێراقییەكان وەربگیرێتبۆ بنیاتنانی كۆمەڵگە دووپاتیشی كردەوە كە عێراق دەتوانێت بەهۆی ئیرادەی رۆڵەكانی بەسەر هەموو تەگەرە و ڕكابەرییەكان سەركەوێت.

    ئەو سەردانە لەمیانەی گەشتەكەی بەڕێز حەكیمە بۆ زیقار ئەوەش ئامانجی پتەوكردنی پەویەندییە لەگەڵ پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقی و گوێگرتن لە پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقی، ئەوەش بەشداری لەگەشەپێدان و سەقامگیری وڵات دەكات.

    Related News