سەماحەتی حەكیم : عێراق چووە قۆناغێكی تازەی سەقامگیری و گەشەپێدان
لەسەرەتای دووەم رۆژی گەشتەكەی بۆ زیقار ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی قەزای ئەلفەجری كرد، لەوێ لە پێشوازیدا شێخ ئەسعەد یاسین ئەلمورشدی و كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەكە لە چاوەڕوانیدا بوون، لەوێ لە دیدارێكدا باس لە یادەوەرییەكانی پێشوو و خەباتی هاوبەش لە بەرگری كردن لە عێراق و ئیسلام كرا، سەماحەتی باسی ئەو ئەو پەیوەندییە بەتینەی كرد كە ڕۆڵەكانی گەلی عێراق ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان كردەوە .
له میانه ی کۆبوونه وه که دا به ڕێز ئه لحه کیم جەختی لەسەر ئه وه کرده وه که عێراق دوای چه ندین ساڵ له ئاستەنگی گه وره که ڕووبه ڕووی بووه ته وه به قۆناغێکی نوێی سەقامگیری و سیاسی و کۆمه ڵایه تی گه یشتووه ئاماژەی بەوەشکرد کە وڵات بەهۆی پشتیوانی خوای گەورە و پشتیوانی دەسەڵاتدارانی ئایینی و عەشیرەتەکانی عێراقەوە بەسەر ئەم ئاستەنگانەدا زاڵ بووە و ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ بەدیهێنانی ئارامی لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق.
حەکیم گوتیشی ئێستا دەزگا ئەمنییەکان دەستپێشخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان هەیە و چاودێرییەکی ورد لەسەر شانە کراوەکانیان لە هەموو شوێنێک هەیە. هەروەها ستایشی پێشکەوتنی گەورەی کۆمەڵایەتی و دۆخی پێکەوەژیان کرد کە کۆمەڵگای عێراقی بەسەریدا هاتووە و جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانییەکی بەهێز بۆ حکومەتی ئێستا دەکات کە یارمەتیدەرە لە جوڵاندنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.
لەكۆتایی گوتەكەی، سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپاتكردەوە بۆ بڵاوكردنەوەی گەشبینی و ئەرێنی لە نێوان ڕۆڵەكانی گەلی عێراقی و دەستگرتن بە دەستكوتەكان كە لەسەر هەمووئاستەكان بەدی هاتوە، هەروەها دووپاتی كردەوە كە گرنگە بەردەوامی بە كارەكان بدرێت بۆ ئەوەی سەقامگیری و گەشەپێدان هەموو لایەكی وڵات بگرێتەوە.
ئەو دیدارە لەچوارچێوەی گەشتەكەی حەكیم دێت بۆ پارێزگای زیقار كە ئامانجی بەردەوام بوونی پەیوەندییە ڕاستەوخۆیە بە هاوڵاتیان و گوێگرتنە لە داواكارییەكانیان، هەروەها بۆ پتەوكردنی ڕۆحیەتی نیشتمانی لەم قۆناغە لەسایەی قۆناغی تازەی عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت.