سەماحەتی حەكیم گرنگی سەقامگیری و زیادكردنی دەستكەوتەكان لە زیقار دووپات دەكاتەوە
لەمیانەی سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ زیقار بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی عەبادەی بەڕێز لە میوانخانەی ئەلعامر لە میوانخانەی شێخ عەباس ئال عومەر ئەلعەبادی ، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە پارێزگای زیقار لە دۆخێكی سەقامگیر دەژێت و ستایشی ئەو دەستكەوتانەی كرد كە بەدەست هاتوون.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە سەقامگیری سیاسی پێداویستیەكی سەرەكییە بۆ بەدیهێنانی بنیات نان و ئاوەدان كردنەوە، ڕوونیشی كردەوە كە كە سەقامگیری سیاسی سەقامگیری ئەمنی لەگەڵ خۆی دەهێنێت و ئەویش دەبێتە هۆكاری سەقامگیری ئابووری و گەشەپێدان و پێشكەوتن بۆ سوودی هەمووان، هەروەها داواشی كرد بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ سەبارەت بەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی پاریزگاكە دەبێتەوە و دووپاتی كردەوەش كە گرنگە دەست بەو دەستكەوتانە بگرن كە تا ئێستا بەدی هاتوون.
لەكۆتاییدا سەماحەتی عەمار حەكیم هیوای خواست رۆڵەكانی زیقار زیاتر ئەمن و ئاسایش و خۆگوزەرانی وپێشكەوتن ببینن و دووپاتی كردەوە كە هەمیشە پاڵپشتی هەوڵەكانی سەقامگیری و گەشەێدانی پارێزگاكە دەبێت.