• سەماحەتی حەكیم : سەقامگیری عێراق كلیلێكە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و داوای كرد پالپشتی بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوەی زیقار بكرێت

    2025/ 01 /29 

    سەماحەتی حەكیم : سەقامگیری عێراق كلیلێكە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و داوای كرد پالپشتی بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوەی زیقار بكرێت

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای چاكسازی پارێزگای زیقار، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزكانی دەوڵەتی نیشتمانی بووە میوانی میوانخانەی شێخ سەباح بەدر ئال رەمیز، لەوێ چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شیخ و پیاوەدیارەكانی هۆزی ئەلبوسالح و چەند هۆزێكی دیكە كەوت، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم باسی لە خەباتی هاوبەش بەرامبەر دیكتاتۆریەت و  بەشداری كردن لە بنیاتنانی عێراقی تازە كرا كە بووە هۆكاری ئەو پەیوەندییە بەتینەی چەندین دەیەیە بەردەوامە.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد بۆ ئەو ڕووبەڕووبوونەوانەی كە دووچاری عێراق بووە و دەبێت، دووپاتیشی كردەوە كە كە پێگەی جوگرافی عێراق لە دڵی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستە ئەوەش سیفەتێكی ستراتیژی پێ بەخشیوە كەبەهۆی كەلتوور و مێژووی كۆنی ببێتە یاریزانێكی گرنگی هاوكێشەی ناوچەكە و جەختیشی كردەوە كە سەقامگیری عێراق مەرجێكی سەرەكییە بۆ سەقامگیری ناوچەكە، نموونەشی هێناوە بە تاقیكردنەوەی پێشوو لەوانە ڕكابەری داعش كە تەنها كاریگەری لەسەر عێراق نەبوو بەڵكو كاردانەوەی لەسەر ناوچەكە و جیهانیش هەبوو.

    سەماحەتی حەكیم گرنگی پێوانی سروشتی عێراقی لە كێبڕكێیەكان و ئەو دۆخەی پێی تێپەڕ دەبێت ئەنجامدا لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی هاوشێوەن لە مەینەتی  بەلام ئەزموونی هاوشێوەیان نەبووە.

    بەڕێزیان داواشی كرد پێشهاتە ئەرێنییەكانی پارێزگاكانە و عێراقیش بە پارێزراوی بمێنێتەوە، ئەویش لە ڕیگەی گەڕاندنەوەی تەبایی كۆمەڵایەتی و بەردەوام بوون لە پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە، هەروەها هۆزە عێراقییەكان و دەزگا ئەمنییەكانی بە بەرپرسیار لە پاڵپشتیكردنی حكومەتی نێوخۆیی دانا بۆ زامنكردنی پێشكەوتنی چەرخی بنیاتنان و و پێشكەوتن بۆ خزمەتكردنی رۆلەكانی عێراق بەگشتی و خەڵكی زیقار بەتایبەتی.

    Related News