سەماحەتی حەكیم باسی وێستگە مێژوویەكان لەگەڵ هۆزی ئال جوبێر دەكات و داوای سەقامگیری زیقار دەكات
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ میوانخانەی ئال جوبێر لە میوانخانەی شێخ عادل درجال ئەلجابری بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزكانی دەولەتی نیشتمانی باسی ئەو وێستگە مێژووییانەی كرد كە لەگەڵ ئەو هۆزە ڕەسەنە كۆیكردوونەتەوە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی گەورەی ئەوانی كرد لە بواری بەرەنگاری كردنی دیكتاتۆریەت و بەشداربوون لە بنیاتنانی عێراقی نوێ.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پەیوەندی كردن بە هۆزە عێراقییەكان گرنگی خۆی هەیە و ئاماژەشی كرد كە پارێزگای زیقار و عێراق بەشیوەیەكی گشتی باشبوونی بەخۆیەوە بینیوە و دڵخۆشی خۆشی دەبڕی بە سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و كاروباری ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كە لەشارەكە بەدی دەكرێت.