• سەماحەتی حەكیم لە دیداری شیخەكانی قەزای گەرمەی بەنی سەعید دەڵێت پێویستە هاوكاری پتەوتر بكرێت ڕووبەڕووبوونەوەی ناوخۆیی و دەرەكی

    2025/ 01 /29 

    سەماحەتی حەكیم لە دیداری شیخەكانی قەزای گەرمەی بەنی سەعید دەڵێت پێویستە هاوكاری پتەوتر بكرێت ڕووبەڕووبوونەوەی ناوخۆیی و دەرەكی

    لەقەزای گەرمەی بەنی سەعید لە پارێزگای زیقار، لە میوانخانەی جەنابی شێخ بەرغوس ئەلمووسەوی ، بەڕێز عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شیخ و پیاوەدیارەكانی ناوچەكە، سەماحەتی ستایشی ئە هۆزە بەڕێزەی كرد و پیرۆزبایی كەش و هەوای ئیمانی مانگی ڕەجەبی لێكردن و گوتی چەندین وێستگەی درێژ هەن كە لەگەڵ  ئەم هۆزە بەڕێزە كۆمان دەكاتەوە و دووپاتیشی كردەوە كە ئەو دیدارەباس لە پتەوكردن و هاوكاری كردنی هاوبەش كرا.

    بەڕێزیان لە گوتەیەكدا، باسی ئەو ڕكابەرییانەی كرد كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە لەگەڵ تیشك خستن لەسەر ڕكابەرییە دەرەكییەكان بەتایبەتی ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات، هەروەها باس لە چۆنیەتی پاراستنی عێراق لەو مەترسییانە كرا و گوتیشی گرنگ ئەوەیە عیراق لەو ڕكابەرییانە دوور بخرێتەوە و زیانەكانی لەسەر كم ببیتەوە، دووپاتیشی كردەوە كەپێویستە ڕووبەڕووی ئەو ڕكابەرییانە ببنەوە بێ ئەوەی سڵ كردن یان گەورەكردن هەبێت، ئاماژەشی كرد كە عێراق دەتوانێت خۆڕاگربێت لە بەرامبەر ئەو ڕكابەرییانە بەهۆی پشت بەستن بەخوای گەورە و بەردوام بوونی ئامادەباشی.

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە هەموو ئاماژەكانی عێراق پێشكەوتن لەسەر هەموو ئاستەكان دەردەخەن  بەتایبەتی لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و كۆمەلایەتی دووپاتیشی كردەوە كە هۆز ڕۆڵی گەوەری هەیە لە هاریكاری كردن لەگەڵ حكومەتی نێوخۆیی و دەزگا ئەمنییەكاندا، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق وەك مەنجەڵی چاكسازی جیهانییە لە پڕۆژەی ئیمامی مەهدی بەشێوەیەك كە دەردەخات وڵاتێكی سەقامگیرە و لە نیعمەتی خودای گەورەدایە.
    سەماحەتی حەكیم بە بانگەشەكردن بۆ هاوكاری زیاتر نێوان هۆزەكان و حكومەت دەریخست كە ئەوانە دەبنە هۆی سەقامگیری و گەشەپێدان لە سەرتاپای عێراقدا.

    Related News