سەماحەتی حەكیم داوا دەكات هاوپەیمانێتییەكی هۆزەكان هەبێت كە شێخی هۆزەكان واژۆی لەسەر بكەن بۆ پاراستنی پڕۆژەكان و بێ تاوانی ئەوانەی بەئامانجیان دەكەن
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای زیقار بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگاكە لە میوانخانەی شێخ ماجید ئال عەجیل ئەلحجامی لە قەزای سوق ئەلشیوخدا، سەماحەتی حەكیم لە گوتەیەكی دووپاتی كردەوە كە پەیوەندییەكی قووڵ بنەماڵەی حەكیم بە هۆزە عیراقییە ڕەسەنەكان دەبەستێتەوە، ئاماژەشی كرد كە ئەو پەیوەندییە ڕیشەی بۆ سەردەمی مەرجەعیەتی ڕەشیدی ئیمام موحسین حەكیم دەگەڕێتەوە، دواتریش بە باڵیۆزی مەرجەعیەت و شەهیدی میحراب (محەمەد باقر ئەلحەكیم)(نهێنی پیرۆز بێت) بەگەیشتن بۆ قوربانییە هاوبەشەكان كە ئو هێز و پەیوەندییەی سەلماندوە.
سەماحەتی حەكیم ستایشی قوربانییەكانی پارێزگای زیقاری كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و بنیاتنانی عێراقی تازەدا و دووپاتی كردەوە كە رۆڵی دیاریان لە پاڵپشتی كردنی مەرجەعیەتی ئاینی باڵا و وەڵامدانەوەی بانگەشە پیرۆزەكەی و ئاماژەی كرد كە ئیسلام لە عێراق بەهۆی مەرجەعیەتی ئاینی و هۆزە عێراقییەكان و دروشمە حوێنییەكان پارێزراو بووە، كە ئەوانەش لەسەرجەم وێستگە مێژوویەكانی نەتەوەی عیراقی ئامادەبوون.
بەڕێز حەکیم باسی ئەو ڕكابەرییانەی كرد كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە بەتایبەتی هاوکاری نێوان ڕژێمی بەعس و تیرۆر و درێژەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییە کە داعش نوێنەرایەتی دەکات، هەروەها ستایشی ڕۆڵی فەتوا پیرۆزەکەی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی کرد لە پوچەڵکردنەوەی پڕۆژەی تیرۆر و تەئکیدی لەسەر خێرایی وەڵامدانەوەی عێراقییەکان بۆ ئەم فەتوایە کرد، چونکە خەڵکی زیقار لە پێشەوەی بەرگری کردن بوون و لە عێراق و خزمەتکردنی سەردانیکەرانی ئیمام حوسێن (سڵاوی لێ بێت) بوون، چونکە ڕێپێوانی بازاڕی شیوخ یەکێکە لە گەورەترین ڕێوڕەسمی حوسێنییەکان لە وڵاتدا.
بەڕێز حه کیم گوتی پێویستە سەقامگیری له پارێزگای زیقار پتەوبكرێت و بۆ سەقامگیریی هەمیشەیی بگۆڕێت و ئەم ئامانجەشی به ئه رکی هه موو لایەنەكان زانی و جەختی لەسەر گرنگی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و دوورکەوتنەوە لە پشت بەستنی تەواو بە نەوت کردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە سوود لە ئەزموونی وڵاتانی دیکە وەربگرین لە ڕاکێشانی سەرمایەی بیانی بۆ جوڵاندنی چەرخی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان هانی کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی بێن بۆ زیقار و ئەمەش واقیعی ئابووری و سیاسی پارێزگاکە باشتر دەکات.