سەماحەتی حەكیم گرنگی حكومەتە نێوخۆییەكان بۆ بەدی هێنانی گەشەپێدان و سەقامگیری دووپات دەكاتەوە
لەمیانەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای زیقار، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز مورتەزا ئیبراهیمی پارێزگاری زیقار و هەردوو جێگرەكەی لەم دانیشتنە كە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆكی یەكە ئیدارییەكان و چەند سەركردەیەكی ئەمنی ئامادەی بوون، بەڕێز حەكیم باسی ڕۆڵی سەرەكی حكومەتە نێوخۆییەكانی كرد وەك هێڵی بەرگری سەرەكی بۆ سیستەكی سیاسی و ئاماژەی كرد كە ئامانجی سەرەكی لە بوونی بەدی هێنانی بنیاتنان و سەقامگیری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە.
سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو سەقامگیرییەی كرد كە پارێزگای زیقار بەخۆیەوە بینیوە و گوتی ئەوە دەستكەوتێكی بەكۆمەڵە و شایەنی ستایش كردنە و رێزە، هەروەها ستایشی پڕۆژەكانی ئاوەدان كردنەوە و بنیاتنانی لە پارێزگاكە كرد و داوای كرد ئەركەكان یەك بخرێت بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر داواكارییەكان و دەستكەوتەكان بەدی بهێنن و گەل ڕازی بكەن.
لەمیانەی قسەكردنی لەسەر كاری بەكۆمەڵ، سەماحەتی حەكیم پێویستی تیمێكی كامل و تەبای بەگرنگ وەسفكرد بۆ ئەوەی لەهەموو لایەنەكان خزمەتگوزاری پێویست پێشكەش بكرێت، ئاماژەشی كرد كە رۆڵەكانی پارێزگاكە لەهەموویان باشتر پێوستییەكانی خەڵكە دەزانن، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە لا مەركەزیەت ببێتە ئامرازێك بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و یەكبوونی وڵات، داواشی كرد دەستەڵاتی پێویست بە حكومەتی نێوخۆیی بدرێت و هەموو كەموكوڕییەك پڕ بكرێتەوە بێ ئەوەی لەبنەمای لا مەركەزیەت لابدرێت.
بەڕێز حەکیم ئاماژەی بە گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی نێوان پارێزگاکان كرد و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم یەکخستنە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی واقیعی گەشەسەندن. هەروەها داوای کرد بەرەو ئابوورییەکی بەرهەمهێنەر دوور لە تاك داهاتی هەنگاو بنرێت و جەخت لەسەر چالاککردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیا بکرێت، سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ژینگەیەکی ئارام بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و ڕەخساندنی هەلی کار دابین بکرێت و جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دڵنیابوون لە سەلامەتی ڕێگاکان لەم بوارەدا بکرێت.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە سەقامگیری ئێستای زیقار بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕدرێت، لەگەڵ تیشكخستنە سەر لایەنی بەها و ڕەوشتی كۆمەڵگا و بەرهەڵستی كردنی بیرۆكەی نەخوازراو لە كۆمەڵگەدا، داواشی كرد بەگەڕێنەوە سەر خو و هەڵسوكەوتی پێشوو كە ڕاست بوو و هەروەها گوتیشی پێویستە گەشبینی بڵاو بكرێتەوە و متمانە بە سروشتی عیراقی بدرێت و دووپاتی كردەوەش كە بنیات نانی مرۆڤ هیچی لەبنیاتنانی بیناسازی كەمتر نییە.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گەشەپێدان پێویستی بە ئەركی گەورەو كامڵە لەهەموو لایەنەكان هیوایشی خواست پارێزگای زیقار و پارێزگاكانی دیكەش پێشكەوتن و گەشەپێدان بەخۆیەوە ببینن.