• سەماحەتی حەكیم گرنگی هەماهەنگی ئەركەكان بۆ باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزاری لە بەغدا دووپات دەكاتەوە

    2025/ 01 /28 

    سەماحەتی حەكیم گرنگی هەماهەنگی ئەركەكان بۆ باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزاری لە بەغدا دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكنی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەمار قەیسی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا لەم دیدارەش بەسی دۆخی خزمەتگوزاری بەغدای پایتەخت كرا.

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی كردنی هەڵوێستەكان و پتەوكردنی تەواوكاری نێوان ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگار و ئەمانەتی بەغدا، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیان بكرێت، هەروەها خزمەتگوزاری كوالیتی باشتر بكرێت، ئەوەش پێویستی بە ئەرك و هەوكاری زۆری سەرجەم لایەنی پەیوەست  هەیە.
    سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ دەستەڵات پێدانی دەستووری و یاسایی تەواو بۆ حكومەتە نێوخۆییەكان و دووپاتی كردەوە كە ئەوەش جێبەجێكردنی ڕاستەقینەیە بۆ بنەمای نا مەركەزییەتی ئیداری كە دەستووری عێراقی بڕیاری لەسەر داوە، هەروەها ئاماژەی كرد كە پێویستە حكومەتە نێوخۆییەكان پارەدار بكرێنبۆ ئەوەی بتوانن كارەكانیان بە باشی بەڕێوە ببن و بتوانن خزمەتگوزاری پێشكەشكراو بۆ هاوڵاتیان باشتر بكەن و گەشەسەندن دروست بكەن.
    ئەو دیدارەش لەمیانەی ئەركە بەردەوامەكان دێت بۆ باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزاری و بژێوی لە بەغدا و بۆ پالپشتی كردنی كاری هاوبەش لە نێوان لایەنە حكومییەكان و بەدی هێنانی خواستی هاولاتیان.
     

    Related News