• سەماحەتی حەكیم داوای دەنگدان لەسەر چاككردنی بودجە دەكات تا ناردنی نەوتی عێراقی ئاسانتر بنێردرێت و بە باشی سەرچاوەكانی بقۆسترێتەوە و داهاتی زیاتر بێت

    2025/ 01 /23 

    سەماحەتی حەكیم داوای دەنگدان لەسەر چاككردنی بودجە دەكات تا ناردنی نەوتی عێراقی ئاسانتر بنێردرێت و بە باشی سەرچاوەكانی بقۆسترێتەوە و داهاتی زیاتر بێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بانگەشەی كرد بۆ دەنگدان بۆ گۆڕین و چاككردنی یاسای بودجە بۆ ئاسانكردنی ناردنە دەرەوەی نەوتی عێراقی و وەبەرهێنانی بۆ زیادكردنی داهاتی عێراق لەگەڵ پێوستی زۆری وڵات بەسەرچاوەی دیكەی داهات بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی هاوڵاتیان.
    سەماحەتی لە پێشوازی كردنی شێخ ئیعلان ئەلعەجەم شێخی هۆزی ئەكلابیین گوتی مێژووی ئەو هۆزە پڕە لە قوربانیدان و هەڵوێستی نیشتمانی لە بەرنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاڵپشتی ڕژێمی سیاسی،هەروەها ئاماژەی بەو پەیوەندییە مێژووییە كرد كە لەسەردەمی مەرجەعیەت و ئیمام سەید موحسن حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) هەبوو دواتریش لەگەڵ شەهید میحراب و عەزیزی عێراق بوو>

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە كاریگەری هۆز لەسەر كۆمەڵگای عێراقی و ڕۆڵی لەسەرپەرشتی و پشتگیری هەیە، گوتیشی عێراق زۆر لە دەستكەوتەكانی بەدەست هێنا ئێستاش لەقۆناغی كەڵەكەبوونی ئەرێنییەكانە و پێویستە واز لە زمانی ڕەشبینی و بێ ئومێدی بهێنین.

    Related News