لەڕۆژی قەزای عێراقی: سەماحەتی حەكیم سەربەخۆیی و بێ لایەنی قەزا دووپات دەكاتەوە
بەبۆنەی ڕۆژی قەزای عێراقی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هیزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەبەیاننامەیەكدا پیرۆزبایی لە دەستەڵاتی دادوەری كرد و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ئازادی و بێ لایەنی قەزا لەبەیانەكەش هاتوە:
قەزا قەڵای دادپەروەرییە و كۆڵەكەكەی سەرەكی و هەڵگری ئاڵایەتی، سەرچاوەی ئەمن و ئاسایش لە نەفسی خەڵك قەزایە، یەكلایی كەرەوەیە لە یەكلایی كردنەوەی كێشەكان و وەرگرتنەوەی مافی زوڵم لێكراو لە زاڵمان، بوونی قەزایەكی عادیلانە هۆكارە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بیكەن بە پەناگە و پاراستنیان لەهەر دەستدرێژییەك بۆ سەر ئازادییەكانیان.
لەڕۆژی قەزای عێراقی، هەموو شانازیمان دەربڕی و پیرۆزباییمان لە دەستەڵاتی عێراقی و قەزای كرد بەو بۆنە مەزنە، هەروەها دووپات دەكەینەوە كە گرنگە ئازادی و بێ لاینی لە قەزا هەبێت وەك زامنێك بۆ یاسا و دستوور و هەموو ئازادییە گشتی و كەسییەكان.